راوێژکاریی ZIRF

گەڵاڵەی راوێژکارییZIRF زانیاریی پێویست بۆ وەرگرتنی بڕیاری ئاگایانە یان بە ئەگەرەوە گەڕانەوەی دڵخوازانە پێشکەشتان دەکات.

بە یارمەتی ناوەندەکانی راوێژکاریی رێگەپێدراو دەتوانن هەندێ زانیاریی بەڕۆژ کە IOM سەبارەت بە خزمەتگوزاریی چارەسەریی، بازاڕی کار، خانووبەرە، خوێندن و پەروەردە یان ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی دابینی کردووە، وەرگرن. ئەم گەڵاڵەی IOM لە ژێر چاوەدێریی ناوەندیی پێشکەشکردنی زانیاریی پشتگیریی لە گەڕانەوە (ZIRF) "فەرمانگەی فیدڕاڵی کۆچبەریی و پەنابەریەتی" (BAMF) و بە بۆدجەی حکوومەتی فیدڕاڵ و ویلایەتە فیدڕاڵەکانی ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێت.

راوێژکاریی ZIRF بریتییە لە دوو خزمەتی زانیاریی پێدان:

داواکردنی زانیاریی تاکەکەسیی:
ئەگەر لە رەوتی بە ئەگەرەوە گەڕانەوەی دڵخوازانەدا سەبارەت بە وڵاتی مەبەستی خۆتان پرسیارێکی تایبەتتان هەبێت، یەکێک لە ناوەندەکانی راوێژکاریی رێگەپێدراو دەتوانێت لە ZIRF داوای زانیاریی تاکەکەسیی بکات (بە ناردنی ئیمەیل بۆ: zirfcounselling@iom.int. ئەم داوای زانیارییە دەنێردرێت بۆ نووسینگەی IOM لە وڵاتی مەبەست و ئەوان بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی پێویست دەست بەکار دەبن. ناوەندی راوێژکاریی وەڵامەکە بە ئێوە رادەگەیەنێت.

داواکارییەکانی زانیاریی بە شێوەی بێ ناو ئەرشیڤ دەکرێن. لە رێگای ناردنەناوی وشەی گرنگ لە شریتی گەڕاندا دەتوانن بگەڕن بۆ پرسیارەکانی پێوەندیدار بە وڵاتەکان، شارەکان و بابەتەکان. هەروەها دەتوانن وەڵامی پرسیارەکانی باسکراو لە لاپەڕەی زانیاریی وڵاتی پێوەندیداردا بدۆزنەوە.

پەڕەکانی زانیاریی وڵاتەکان / Country Facts Sheets (CFS):
لە زانیاریی کردەوەیی پێوەندیدار بە وڵاتەکانی خوارەوە کە نووسینگەی IOM کۆی کردووەتەوە کەڵک وەرگرن. ئەم زانیارییانە هەندێ بابەت وەک خزمەتگوزاریی چارەسەریی، پیشە، خانووبەرە، ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی، پەروەردە و هەل و یارمەتییەکانی پاڵپشتیی لەبەر دەگرن. پەڕەی زانیاریی وڵاتەکان بەردەوام بەڕۆژ دەکرێنەوە و بە زمانە جۆراوجۆرەکان لە بەردەستن.

ئەفغانستانی، ئاڵبانی، ئەرمەنستان، ئازەربایجان، بۆسنە و هێرزە گۆڤینا، چین، گورجستان، هێندستان، عێراق، ئێران، کۆزۆڤۆ، لوبنان، مەراکیش، مۆنتەنێگرۆ، پاکستان، فێدراسیۆنی رووسیا، سێربستان، تورکیا, سێنێگال, کۆماری مەقدۆنیای باکوور، کۆماری, میسر, توونێس, ئەتیۆپیا, کۆماری سۆسیالیستی ڤیەتنام, ئوکراینا, ئەلجەزایر, بەنگلادیش, کۆماری دێمۆکراتیکی کۆنگۆ, کۆت دیڤۆئار، کۆماری, گینە, کۆماری مۆلداوی, نیجەریا, گامبیا, غەنا

داخوازییە تاکەکەسییەکان(IRI)

ئەگەر پرسیاری روون و تایبەتت هەیە سەبارەت بە وڵاتی مەبەستت لە چوارچێوەی گەڕانەوەی خۆبەخشانەتدا، ناوەندێکی ڕاوێژکاری ڕێگەپێدراو دەتوانێت داواکارییەکی تاکەکەسی پێشکەش بە ZIRF بکات لەم بارەیەوە. ئەمەش لە ڕێگەی OAMەوە ئەنجام دەدرێت. وەڵامەکە لەلایەن شاندی نێردراوی پەیوەندیدار لە IOM (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ) پێداچوونەوە و وەڵام دەدرێتەوە و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی ڕاوێژکاری. داواکاری تاکەکەسی کە پێشتر وەڵام دراوەتەوە بێناون و دەتوانرێت لە [بنکەی دەیتاکانی ZIRFسەیر بکرێن. لە ڕێگەی ماسکی گەڕانەوە دەتوانیت بەدوای داواکاری تایبەتدا بگەڕێیت کە پەیوەندییان بە وڵاتان و بابەتەکانی تایبەتەوە هەیە.

هەڵسەنگاندنی خێزان (Family Assessment):

لەئەگەری گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئەو کۆچبەرە کەمتەمەنانەی کە کەسیان لەگەڵدا نییە، IOM هاوکارێکی خێزانی پێشکەش دەکات. بۆ ئەم بابەتە، IOM پەیوەندی بە خزمەکان لە وڵاتی ئامانجدا دەکات و لە شوێنی خۆیاندا سەردانیان دەکات. ئەم خزمەتگوزارییە بۆ دڵنیابوونەوە لە خۆشبژێویی منداڵەکان و بڕیاڕدان لەسەر باشترین بەرژەوەندییەتی، و بۆ پشتیوانیی باوانەکان لە بڕیاڕی گەڕانەوەی خۆبەخش منداڵەکە داندراوە. دەتواندرێ هاوکاریی خێزانەکە لەڕێگەی OAMپێشکەش بکرێ.