لەم لاپەڕەدا دەتوانن پرۆگرامی گەڕانەوە و تێکەڵبوونی سەرلە نوێ بدۆزنەوە کە بۆتورکیا در لەبەردەستدان و هەروەها زانیاری زیاتر سەبارەت بە وڵات دەستەبەر بکەن.
تێبینی گرنگ! تکایە ئاگادار بن کە بەهۆی دۆخی بوومەلەرزە لە باشووری تورکیا و زیانە زۆرەکانی ژێرخانی ئەوێ، گەڕانەوەی دڵخوازانە ی پشتگیریکراو لە ڕێگەی REAG/GARP لە ئێستادا پشتگیری ناکرێت کە لەلایەن IOMەوە جێبەجێ دەکرێت یان تەنیا دوای پێداچوونەوە بە کەیس و ڕەزامەندی تاکەکەسییەوە پشتگیری دەکرێت. گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی تەعلیق نایانگرێتەوە، لەلایەن IOMەوە گەرەنتی دەکرێت. بەڵام درێژەدان بە گەشتەکە دواتر بۆ ناوچەی مەبەستی زیانلێکەوتوو تەنیا دەتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن گەڕاوەکانەوە ئەنجام بدرێت. دۆخەکە بە بەردەوامی لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵی و ویلایەتەکان و IOMەوە چاودێری و پشکنینی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەرامبەر بە پێشهاتەکانی ئێستا کاردانەوەیان هەبێت. ئەگەر هەر پرسیارێکتان سەبارەت بە گەڕانەوەی دڵخوازانە بۆ تورکیا هەیە، تکایە پەیوەندی بکەن بە نزیکترین سەنتەری ڕاوێژکاری گەڕانەوە. ئەگەر پێویست بوو، ئەم سەنتەرە دەتوانێ لە ڕێگەی هەرکام لە ویلایەتەکانەوە ئاگادارت بکەنەوە لە بژاردەکانی تری پشتگیری کە هەن.
بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی خۆتان دەتوانن لەم پرۆگرامانەی خوارەوە یارمەتی وەربگرن:
REAG/GARP: تێچوونەکانی سەفەرتان مسۆگەر دەکرێت و دەتوانن یارمەتی دارایی سەفەر و جارێک یارمەتی دارایی رێکخستنی کاروکاسبی وەربگرن.
ناوەندەکانی راوێژکاریی