شوێن، کۆدی پۆستە یان ناونیشانی وردی خۆت لە بەشی گەڕاندا بنووسە بۆئەوەی بنکەکانی ڕاوێژکاری نزیک ماڵەکەت بدۆزییەوە. دایرەی فیدرالی کۆچ و پەنابەران (BAMF) و ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ئارەزوومەندن ئاماژە بەم پرسە بکەن کە ڕاوێژکاری گەڕانەوە و ڕاوێژکارییەکانی دواتر لە ئەنیستیتۆ حکومی و سەربەخۆکان بەردەوام بێبەرامبەرن. تکایە کاتی دیدار ڕێک بخە بۆ ڕاوێژکاری دەربارەی گەڕانەوەی خوایشتی و یەکخستنەوەی دوبارە لە کۆمەڵگادا تەنیا لەو بنکە فەرمیانەی لە لیستەی ئەم ماڵپەڕەدا نووسراون. ئەگەر پارەیان لێوەرگرتی، داوات لێدەکەین ئەم ئەنیستیتۆیانە لەڕێگەی ReturningfromGermany@iom.int ڕاپۆرت بدەیت
بنکەکانی ڕاوێژکاری سەربەخۆ، بۆنموونە بریتین لە ئەنجومەنی ئاسایش، ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGOs) یان ڕێکخراوەکانی تر و هەروەها بنکەکانی ڕاوێژکاری حکومی، بۆنموونە لە دایرەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی یان هاووڵاتیانی بیانی. ڕاوێژکاری گەڕانەوە بە شێوەی تاکەکەسییە، ناپێویستە و دەرئەنجامەکەی لەوەپێش دیاری نەکراوە. ڕاوێژکاری ناچارت ناکات لەم وڵاتە بڕۆیە دەرەوە.