لەم لاپەڕەدا دەتوانن پرۆگرامی گەڕانەوە و تێکەڵبوونی سەرلە نوێ بدۆزنەوە کە بۆعێراق در لەبەردەستدان و هەروەها زانیاری زیاتر سەبارەت بە وڵات دەستەبەر بکەن.
سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) ڕێکخراوێکی ناحکومییە و چالاکییەکانی درێژەدان بە ڕاهێنانی پیشەیی کارمەندانی حکومەت ئەنجام دەدات و هاوکات پاڵپشتی گەڕاوەکانی عێراق دەکات لەڕێگەی یەکگرتنی پیشەیی و کۆمەڵایەتییەوە.
ئەم خزمەتگوزاریانەی خوارەوە بەپێی پێویستی تاکەکەسی گەڕاوەکان پێشکەش دەکرێن:
•
پێشوازی لە فڕۆکەخانە
•
چاودێری کەسی
•
پێشکەشکردنی یارمەتی لە کاتی دروستکردنی پڕۆژەی بچووک یان گەڕان بەدوای کاردا
•
ڕاهێنان لە بواری ئەزموونی بازرگانی و دامەزراوەکانی دامەزراندن
•
پێشکەشکردنی هاوکاری لە کاتی گەڕان بەدوای خولێکی ڕاهێنانی گونجاو یان بڕوانامەی کاردا
•
پەیوەست بوون بە دامەزراوە تەندروستییەکان
•
یارمەتی گەڕان بە ڕووکارە جیاوازەکاندا
•
پشتگیری کارگێڕی
•
پێدانی زانیاری دەربارەی وڵات
سەنتەری مەشق و بارەگاکانی ETTC لە هەولێرە، لقەکانی تریش لە سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و بەغدان.
بۆ پەیوەندیکردن
نەورۆز، هەولێر 00964، عێراق
تەلەفۆن: +964 750 423 5767 / +964 751 868 7618
ئیمێڵ: drei@ettc-iraq.net، drei6@ettc.net -iraq.net
پشتیوانی JRS لە گەڕانەوەی بۆ کۆمەڵگا لە عێراق کە لە ناوخۆدا پێشکەش دەکرێت لە ڕێگەی هاوبەشی گەڕانەوەی بۆ کۆمەڵگا ETTC لە ڕووی پارەدانی نەختینەیی و یارمەتییە نەختینەییەکان (هەردوو پاکێجی دوای چوونە ژوورەوە و دوای گەڕانەوە) چیتر بە دۆلار وەک پێشوو بەردەست نییە و تەنیا بە دراوی ناوخۆیی واتە بە دیناری عێراقی پێشکەش دەکرێت. لە ڕێگەی ئەم کارەوە حکومەتی ناوەندی عێراق دەیەوێت پاڵپشتی دراوی دیناری عێراقی و ئابووری نیشتمانی بکات.
بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی خۆتان دەتوانن لەم پرۆگرامانەی خوارەوە یارمەتی وەربگرن:
REAG/GARP: تێچوونەکانی سەفەرتان مسۆگەر دەکرێت و دەتوانن یارمەتی دارایی سەفەر و جارێک یارمەتی دارایی رێکخستنی کاروکاسبی وەربگرن.
ناوەندەکانی راوێژکاریی