REAG/GARP
پرۆگرامی REAG/GARP له رووی دارایی و رێكخراوه‌یی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانهبۆ وڵاتی خۆتان یان درێژه‌پێدان به كۆچه‌ریی له وڵاتێكی تر یارمه‌تیتان ده‌دات و پشتگیریتان لێ ده‌كات.
پرۆگرامی REAG/GARP یارمه‌تیتان ده‌دات كه بۆ وڵاتی سه‌ره‌كیی خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه یان درێژهبهكۆچهریی خۆتان له وڵاتێكی تردا بده‌ن. ئه‌م پرۆگرامه بۆ رێكخستنی گه‌شت یارمه‌تیتان ده‌دات و پشتگیریتان لێ ده‌كات و تێچوونه‌كانی بلیتی گه‌شتی ئێوه ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ. یارمه‌تی و پشتگیریی زۆرتر بۆ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به زۆرێك لهوڵاتهكان له‌رێگای پرۆگرامی StarthilfePlus پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌م بابه‌ته كه ئاخۆ ئێوه‌ده‌توانن StarthilfePlus وه‌ربگرن یان نا، از لاپه‌ڕه‌ی وڵاتی خۆتان ده‌دۆزنه‌وه.
تێبینی: له فیلمی رێنوێنی له‌لاپه‌ڕه‌ی ده‌سپێكدا ده‌توانن بیبینن كهگهڕانهوهی خۆویستانه ده‌كرێت چۆن بێت.
چ یارمه‌تیی و پشتگیرییه‌ك هه‌یه؟ تا چه‌نده ده‌كرێت یارمه‌تیی وه‌ربگرن، گرێدراوی باری هاووڵایهتیی بوونی ئێوه‌و هۆكاری تره. به‌م جۆرهدهكرێت یارمه‌تیی و پشتگیرییتان لێ بكرێت: بلیتی فڕۆكه یان باس؛ تێچوونی گه‌شت لهشوێنهمانهوهتانهوهبۆ فڕۆكه‌خانه‌یان وێستگه‌ی گه‌یشتنی كۆتایی (باس)؛ پاره بۆ گه‌شت: 200 یورۆ بۆ هه‌ر كه‌سێك* (100 یورۆ بۆ كه‌سی ژێر 18 ساڵ) ؛پپشتگیریی پزیشكی: لانیزۆر 2.000 یورۆ بۆ ماوه‌ی لانیزۆر سێ مانگ پاش چوونه‌ناو وڵاتی مه‌به‌ست؛ پشتگیریی له رووی داراییه‌وه به یه‌كجاره: 1.000 یورۆ بۆ هه‌ر كه‌سێك (500 یورۆ بۆ كه‌سی ژێر 18 ساڵ، بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك لانیزۆر تا 3.5000 یورۆ)
*خه‌ڵكانی هه‌ندێك له وڵاته‌كان كه‌ده‌توانن به‌بێ ویزا بڕۆنه ناو ئه‌ڵمانیاوه، پاره‌یه‌كی كه‌متر بۆ گه‌شت وه‌رده‌گرن. ئه‌م وڵاتانه بریتین له: كۆماری ئه‌لبانی، بۆسنه و هێرسهك، جۆرجستان، كۆماری ماقدۆنیای باكوور، مۆنتێنێگرۆ، كۆماری مۆلدۆڤا، كۆماری سیربیا و ئۆكراین.
تێبینی: به‌شه نرخی زێده ئه‌گه‌ر ئێوهلهپاش ماوه‌یه‌كی كورت بتانهه‌وێت دیسان خاكی ئه‌ڵمانیا به‌جێبهڵن، 500 یورۆ پشتگیریی دارایی (لانیزۆر تا 2 مانگ له پاش ركخستنی وه‌ڵامی داواكاریی په‌نابه‌ریه‌تیی) وه‌رده‌گرن. ئه‌مه بڕه‌پاره‌یه‌كی نه‌گۆڕه، به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌یكه به ته‌نێ یان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌دا له ئه‌ڵمانیا دهڕۆنهدهرهوه. ئه‌م پشتگیرییهپهیوهندی بههۆكارهكانی ئێوهبۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له‌ئه‌ڵمانیا نییه.
كێ ده‌توانێت داوای REAG/GARP بكات؟ a) كه‌سانی خه‌ڵكی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌ورووپا: كه خه‌ریكی تێپه‌ڕكردنی ره‌وتی تاوتوێكردنی داواكاریی پهنابهریهتین، داواكاریی په‌نابه‌ریه‌تی ئه‌وان ره‌ت كراوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی گونجاو لهسهریانهئهڵمانیا بهجێبهێڵن و، ئه‌وانه‌ی مافداری پهنابهریهتینیان خاوه‌ن دۆخی وه‌ستانی كاتیی كردنهدهرهوهله ئه‌ڵمانیان (Duldung)، ده‌توانن REAG/GARP وه‌ربگرن. b) خه‌ڵكانی یه‌كیه‌تی ئه‌ورووپا كه لێقه‌وماوی قاچاخی مرۆڤ یان له‌شفرۆشی به‌ناچاری بوون، ده‌توانن ئه‌م پشتگیرییه وه‌ربگرن.
تكایه سه‌رنج بده‌ن: رێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ریی (IOM) پشتگیریی لهچوونهدهرهوهله ئه‌ڵمانیا بۆسوریا، لیبیا یا یه‌مه‌ن به هۆی بارودۆخی پڕكێشه له‌م وڵاتانه‌دا ناكات. گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانهبۆ ئێریتریا و سومالیا ده‌بێت به شێوه‌ی بابه‌تی جیاوازلهیهك بپشكێندرێت. به‌م بۆنه‌وه ره‌نگه پشكنین درێژتر بخایه‌نێت. زانیاریی زۆرتر له‌لاپه‌ڕه‌ی وڵاتی خۆتان ده‌دۆزنه‌وه.
پێش له‌وه‌یكه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه بڕیار بده‌ن، ده‌بێت راوێژكاریی وه‌ربگرن. به‌م بۆنه‌وه REAG/GARP ته‌نیا له‌رێگای ناوه‌ندی راوێژكاریی ده‌توانن داوا بكه‌ن. ناوهندهراوێژكارییه سه‌ربه‌خۆ و حكوومییه‌كان بوونیان هه‌یه. ناوه‌ندیی راوێژكاریی سه‌ربه‌خۆ بۆ نموونه بریتین له رێكخراوه‌یان ئهنجومهنهخێرۆمهنییهكان. ناوهندهراوێژكارییه حكوومییه‌كان له فه‌رمانگه‌ی باشبژێوی كۆمه‌ڵایه‌تی یان فه‌رمانگه‌ی هاووڵاتییه بیانییه‌كاندان.لێرهناوهندی راوێژكاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه له نزیكیی خۆتاندا ده‌دۆزنه‌وه.
بهڵگهپێویستهكان بۆ ئه‌وه‌یكه بتوانن به‌شێوه‌ی خۆویستانه له‌ئه‌ڵمانیا بڕۆنه‌ده‌ره‌وه، ده‌بێت به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌شتی بڕواپێكراوتان ببێت، بۆ نموونه پاسپۆرت، به‌ڵگه‌ی جێگره‌وه‌ی پاسپۆرت، مۆڵه‌تی مانه‌وه. هه‌ندێك لهوڵاتهكان به هاووڵاتییه‌كانی خۆیان به مۆڵه‌تی یه‌كیه‌تی ئه‌ورووپایش (EU Laissez-Passer) رێگهبهچوونهناو ده‌ده‌ن. ئه‌م مۆڵه‌ته له فه‌رمانگه‌ی هاووڵاتییهبیانییهكان وه‌رده‌گرن. باڵوێزخانه یان كۆنسوول ده‌توانێت به‌ڵگه‌ی گه‌شتی فریاكه‌وتنی (Emergency Travel Certificate) یان به‌ڵگه‌نامه‌ی جێگه‌ره‌وه‌ی به‌رامبه‌ریش ده‌ربكات.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی وڵاتێكی ئه‌فریقین، به‌زۆری سه‌ره‌تا پێویستتان بهپهسهندنامهی رێزێرڤ IOM هه‌یه. له‌پاش ئهوهدهتوانن به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتی خۆتان له باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌تان داوا بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر گه‌شت بۆ وڵاتێكی تر جگه له وڵاتی سه‌ره‌كیی خۆتان ده‌كه‌ن، پێویستتان بهڤیزایهكی كۆچبه‌ریی بڕواپێكراوی 1 ساڵه، ده‌ركراو له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌یان كۆنسوولهوه هه‌یه.
بابه‌تی پزیشكیی گه‌ڕانه‌وه ته‌نانه‌ت له‌كاتی نه‌خۆشیی یان كه‌م ئه‌ندامی بۆی هه‌یه. بۆ ئه‌م بابه‌ته رهنگهپرۆسهی چوونهدهرهوهزۆرتر بخایه‌نێت. ئهمهگرێدراوی نه‌خۆشی و راپۆرتی پزیشكییه‌كه كه‌پێویسته. بابه‌تی پزیشكیی ئه‌گه‌ر داوا بكرێن بێگومان ده‌بێت تۆمار بكرێن.
دووگیانی له‌كاتی دووگیانی‌دا به‌ڵگه‌نامه‌ی پزیشك له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه ئێوه له رووی بارودۆخی ته‌ندروستییه‌وه ده‌توانن به‌فڕۆكه بفڕن، پێویسته.