StartHope@Home

پرۆگرامی شتارت هیلفێ ئەت هۆم - کریەتینگ نیو پێرپێکتیوس بۆ ئەم کەسانەی کە بە نیازی گەرانەوە بن ئامادەیان دەکات بۆدووبارە رێکخستن بۆ ئیش و کار لە ووڵاتی خۆیان.

پرۆگرامی شتارت هیلفێ ئەت هۆم - کریەتینگ نیو پێرپێکتیوس شەریکەی سۆشیال ئیمپەکت یارمەتی راکردوان و ئەمانەی لە هەندەران دەژین دەدات بۆ ئەمە کە ئەم کەسانە بتوانن دیمەنێکی باش بۆ ئیش و کار و دەستپێکی نوێ لە ووڵاتی خۆیان وە دەست خەن. لە مانگی ١٠ سالی ٢٠٢٠ ئەم بەشە بەشێکی ناوەندیە لە هەولەکانی دەدرێ بۆ ئامادە بوون بۆ گەرانەوە (ر ک ڤ م) لە لایەن دایرەی پەنابەری و رێکخستن.

پرۆگرامی شتارت هیلفێ ئەت هۆم - کریەتینگ نیو پێرپێکتیوس شەریکەی سۆشیال ئیمپەکت پرۆگرامی دووبارە رێکخستن بە ناوی شتارت هیلفێ ئەت هۆم - کریەتینگ نیو پێرپێکتیوس دەبات بە ڕێوە.

ناوەڕۆکی بەرنامەکە


ئەم شتانەی کە پرۆگرامی شتارت هیلفێ ئەت هۆم - کریەتینگ نیو پێرپێکتیوس پێک دێنن هەل و مەرجی یارمەتی تایبەتی پسپۆرانە (ئۆنلاین) ئامۆژگاری و وۆرکشاپ دەخاتە دەستەوە بە زمانی جۆرا و جۆر، بە تەنیا و وا بە گروپیش. ئەم راوێژکاریە توانایی کارسازی ئەم کەسانە دەباتە سەر کە بەشداری تێدا دەکەن بۆ ئەمەی باشتر ئامادەیان بکات کە پاش گەرانەوە بتوانن خۆیان ژیانێکی نوێی کاری دامەزرێنن. بۆشی هەیە کە سەبارەت بە وەزعی ئیش و کاری جەنابت لە دووبارە رێکخستن قسە بکرێ. بەشدارانی ئەم پرۆگرامە لە لایەن یارمەتیدەران کە زۆر زمانان دەزانن یارمەتی دەدرێن و لە بار و دۆخی کۆمەلایەتی و پەروەردەیی رێنمایی دەکرێن.

قۆناغەکان

قۆناغی دروستکردنی پرۆفایل
-هەڵسەنگاندنی تاکەکەسی
-چاوپێکەوتن
-پلاندانان بۆ ڕاهێنانی کارامەیی

قۆناغی ڕاهێنانی کارامەیی
- پێکهاتەکانی پەروەردە
- ڕێنمایی تاکەکەسی
- ڕێنمایی ئۆنلاین
- پێشکەشکردنی کۆتایی

قۆناغی تێکەڵکردنەوە
- پێداچوونەوە بە بارودۆخی گشتی لە شوێنەکەدا
- پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە هاوبەشە خۆجێیەکان (بۆ نموونە، هاوکارانی تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا و ناوەندەکانی ڕاوێژکاری GIZ)

بەشداربووان لەلایەن ڕاهێنەرانی فرە زمانەوە ڕێنمایی دەکرێن و لە پەیوەندی لەگەڵ پەروەردەی کۆمەڵایەتیدا یاوەری دەکرێن.

کێ دەتوانێت بەشداری بکات؟

بەشداریکردن لە بەرنامەی تایبەت بۆ پەنابەران و هەروەها ئەو کۆچبەرانەیە کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی ڕەسەنیان هەیە. وڵاتانی مەبەستی خوارەوە بەشێکن لەوانە: میسر، ئەلبانیا، جەزائیر، ئەرمینیا، ئەسیوپیا، بەنگلادیش، بێنین، بورکینا فاسۆ، چین، کەناری عاج، کۆماری دیموکراسی کۆنگۆ (کینشاسا)، گامبیا، غانا، گینیا، گینیا-بیساو، هیندستان، عێراق، کامیرۆن کێنیا، کۆلۆمبیا، مالی، مەغریب، مەنگۆلیا، نیجەر، نەیجیریا*، پاکستان، ڕووسیای فیدراڵ، سنێگال، سیرالیۆن، سری لانکا سودان، سووریا، کۆماری عەرەبی سووریا, تاجیکستان، تۆگۆ، تونس، تورکیا و ڤێەتنام.

(* بۆ ئەم کەسانەی دەگەرێنەوە بۆ نایجێریا پرۆگرام و بەرنامەی دووبارە رێکخستن واتا ARRIVES پشتیوانی دیکەشیان پێش کەش دەکات کە خۆی کەڵک لە بەرنامەی ژێر وەردەگرێ

StartHope@Home.)

چۆن دەتوانم بەشداری ئەم بەرنامەیە بکەم؟

سەنتەری ڕاوێژکاری گەڕانەوەت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ناو تۆمارکردن بۆ ئەم پرۆگرامە. بەشداریکردن لە بەرنامەکەدا بەخۆڕاییە و پێویست بە ناسیاری پێشوەختە ناکات.

تێبینی گرنگ: ڕاهێنانی کارامەیی بە شێوەیەکی کەسی لە شوێنەکانی Social Impact دەکرێت. یانیش دەتوانرێت بە شێوەیەکی مەجازی بەشداری لە بەرنامەکەدا بکرێت لە شێوەی ڕێنمایی ئۆنلاین یان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە.

ئەم بەرنامەیە لە شوێنگەلی پۆلێنکراو لەسەر ئاستی فیدراڵی بەڕێوەدەچێت: هامبۆرگ، کۆڵن، شتوتگارت، میونشن و لایپزیگ.

ناوچەی هامبۆرگ
Social Impact Lab Hamburg
Pastorenstraße 16-18
20459 Hamburg
خاتوو Monika Wiedemann
تەلەفۆن: ‎+49 176 1111 6193
ئیمەیل: wiedemann@socialimpact.eu

ناوچەی کۆلن
STARTPLATZ
Im Mediapark 5
50670 Köln
خاتوو Karen Peprah-Gyamfi
تەلەفۆن: ‎+49 176 1611 3554
ئیمەیڵ: peprah@socialimpact.eu

ناوچەی شتوتگارت
Social Impact Lab Stuttgart c/o Impact Hub Stuttgart
Quellenstraße 7a
70376 Stuttgart
بەڕێز Tarek Bischay
تەلەفۆن: ‎+49 176 1611 3545
ئیمەیڵ: bischay@socialimpact.eu

ناوچەی میونشن
Social Impact Lab München
Lindwurmstraße 45
80337 München
خاتوو Monika Wiedemann
تەلەفۆن: ‎+49 176 1111 6193
ئیمەیل: wiedemann@socialimpact.eu

هەرێمی لایپزیگ
Social Impact Lab
Gottschedstraße 44
04109 Leipzig
خاتوو Eva Stockbauer-Muhr
تەلەفۆن: ‎+49 176 1611 3506
ئیمەیل: stockbauer-muhr@socialimpact.eu

بەڕێز Hadi Alkhouri
تەلەفۆن: ‎+49 176 1611 3509
ئیمەیڵ: starthope@socialimpact.eu

فۆڕمی ناو تۆمارکردن و زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامی StartHope@Home لە https://socialimpact.eu/starthope دەبینیتەوە.

ئەم پرۆژەیە پارەکەی و یارمەتیەکەی لە لایەن ووڵاتانی یەکگرتوی ئەوروپایی بەشی سنۆقی پەنابەری، رێکخستن واتا (ئامیف) و هەروەها لە لایەن دایرەی پەنابەری و رێکخستنی ئەڵمانیا دەدرێ و یارمەتی دەکرێ.