چوونەناو – یارمەتی بۆ دیسان تێکەڵبوونەوەی ئەوانەی دەگەڕێنەوە لە رێگای پشتگیریی یەکپارچەی پیشەیی و کارداهێنان لە نەیجیریا

بەرنامەی ARRIVES لە کەسانێ کە دەگەڕێنەوە و ئۆگرانی بەڕێخستنی کەسب و کار لە نەیجیریا، پشتیوانی دەکات.

بەرنامەی ARRIVES لە پەنابەران و کۆچبەرانێ کە ئۆگری بەڕێخستنی کەسب و کار لە وڵاتی سەرەکی خۆیان **نەیجیریا ** بن، پشتیوانی دەکات. ARRIVES بەپێی ئەم بەرنامەیە StartHope@Home - creating new perspectives auf.

ناوەڕۆکی بەرنامه

ARRIVES ، هەلی ڕاهێنەرایەتی بابەتیانە (سەرهێڵ/ئۆنلاین) دەڕەخسێنێت کە شارەزاییەکانی کارداهێنانی بەشداربووان بەهێزتر دەکات تاکوو بتوانن پاش گەڕانەوە بۆ نەیجیریا کەسب و کاری خۆیان بخەنە گەڕ. جگە لەوە، پەرۆشییەکانی تری تاکەکەسیی لەگەڵ روانگەی دیسان تێکەڵبوونەوەی پیشەییش دەکرێ بهێنرێنە ئاراوە. لە رێگای کاردانەوەی گووشراوی نێوان سێ رێکخراوی هاوبەش، هەروەها بەشداربووان دەتوانن بۆ دانانی ئامانجدار لە پێوەندییە پیشەییە گرێدراوەکان ("هەلەکانی کار") لە نەیجیریا بکەونە بەر پشتیوانی. هەموو ئەم بەرنامەیە بە پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی تەواو دەکرێت. لە سەرەتاوە راهێنەرێک لە نەیجیریا بەشدارە، کە پاش گەڕانەوەی بەشداربووان درێژە دەدات بە پێشکەشکردنی راوێژکاریی و پشتیوانی لە نەیجیریادا. ئەم چەمکە سەرووی نەتەوەییە، پشتیوانی یەکپارچە لە ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە لە هەموو رەوتی گەڕانەوە و دیسان تێکەڵبوونەوەدا گەڕەنتی دەکات.

کێ دەتوانێت بەشداری بکات؟

ئامانج بەشداری ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەیە کە ئۆگری گەڕانەوەن بۆ نەیجیریا.

چۆن دەتوانم بەشداری ئەم بەرنامەیە بکەم؟**

ناوەندی راوێژکاریی گەڕانەوەی ئێوە دەتوانێت بۆ ناونووسی لە بەرنامەکەدا یارمەتی ئێوە بدات یان ئێوە دەتوانن راستەوخۆ لە رێگای تەلەفۆن یان واتساپ +49 1579-234452.پەیوەندی بکەن بە ئێمەوە.

بەشداریکردن لە بەرنامەکەدا بەخۆڕاییە و پێویست بە ناسیاری پێشوەختە ناکات.

تێبینی گرنگ: راهێنەرایەتی بە شێوەی ئامادەبوون لە ناوەندەکانی Social Impact gGmbH لە هامبورگ، کۆڵن، مونیخ و شتوتگارت بۆی هەیە. لەلایەکی ترەوە، بەشداریکردن دەتوانێت لە رێگای سەرهێڵەوە بە شێوەی راهێنەرایەتی ئۆنلاین یان لە رێگای تەلەفۆنەوە جێبەجێ بکرێت.

ناوچەی هامبورگ
Social Impact Lab Hamburg
Pastorenstraße 16-18
20459 Hamburg
خاتوو Laura Reinstorf
تەلەفۆن: +49 1761 - 611 35 35
ئیمەیل: reinstorf@socialimpact.eu

ناوچەی کۆڵن
شوێنی بەڕێخستن
Im Mediapark 5
50670 Köln
خاتوو Fiona Marie Hawes
تەلەفۆن: +49 1761 - 611 35 49
ئیمەیل: hawes@socialimpact.eu

** ناوچەی شتوتگارت**
Social Impact Lab Stuttgart c/o Impact Hub Stuttgart
Quellenstraße 7a
70376 Stuttgart
بەڕێز Stephan Kelm
تەلەفۆن: +49 176 16 11 35 39
ئیمەیل: kelm@socialimpact.eu

** ناوچەی مونیخ**
Social Impact Lab München
Lindwurmstraße 45
80337 München
بەڕێز Stephan Kelm
تەلەفۆن: +49 176 16 11 35 39
ئیمەیل: kelm@socialimpact.eu

بەشداریکردن لە ناوچەکانی دیکەشدا ئەگەری هەیە. بۆ ئەم کارە، تکایە لە رێگای info@arrives.eu یان لە رێگای تەلەفۆن یان واتساپ بە ژمارەی +49 1579-234452 پەیوەندیی بکەن.

فۆرمی ناونووسی و زانیاریی زیاتر لەسەر بەرنامەی ARRIVES دەتوانن لە ماڵپەڕی بەرنامەی www.arrives.euبدۆزنەوە.

ئەم بەرنامە بە شێوەی هاوبەش لەلایەن Social Impact gGmbH, IRARA و International Trade Center (ITC) جێبەجێ دەبێت. ئەم پێشنیارە لە نۆڤەمبەری 2023ەوە بەشێک لە ئەرکەکانی ئامادەکاری گەڕانەوەیە (RkVM). ئەم پڕۆژەیە، لە باری داراییەوە لەلایەن سندۆقی پەنابەریەتی، کۆچ و تێکەڵبوونی یەکیەتی ئەوروپا و نووسینگەی فیدڕاڵی کۆچ و پەنابەریەتی بە هاوبەشی مسۆگەر دەکرێت.