پروگرامی دووبارە رێکخستن ئەوروپی (ئێ ئو ر پ)

ئەم ئێ ئو ر پ (پێشتر بە ناوی کۆمەلی سەرویسی دووبارە رێکخستن) یارمەتی دووبارە رێکخستنی سەربەخۆ پێشکەش بەم کەسانە دەکات کە دەگەرێنەوە ووڵاتی خۆیان.

یارمەتیەکانی ئێ ئو ر پ بۆ ئەم ووڵاتانەی خوارەوە دەگونجێن و دەدرێن:

میسر، ئەسیوپیا، ئەلبانیا*، جەزائیر، ئەرمەنستان، بەنگلادیش، گامبیا، جۆرجیا *، غانا، گینیا، هیندستان، عێراق، ئەردن، کامیرۆن، کازاخستان، کێنیا، قەرغیزستان، کۆماری. دیموکراتیکی کنگوی (کینشاسا)، مەغریب، مۆڵدۆڤا*، مەنگۆلیا، نیپاڵ، نەیجیریا، مەکەدۆنیای باکوور*، پاکستان، سربیا*، سۆماڵ (لەگەڵ سۆمالیلاند)، سری لانکا، تاجیکستان، تونسیا، تورکیا و ڤێتنام.

(* لێرەدا یاسای تایبەت هەیە. بروانە سەر بەشی ٣.)

١. ئەم کەسانەی بۆیان هەیە یارمەتی وەرگرن

یارمەتی - ئێ ئو ر پ ئەم کەسانە بۆیان هەیە وەریگرن:

١) ئەم کەسانەی کە شارومەندی ووڵاتی دیکەن و تا کو ئێستا لە داواکاری مافی پەنابەری یان داواکاری بۆ مافی دیکەی مانەوەی ئەم چەشنە دا داواکاریەکەیان راستەوخۆ رەفز نەبۆتەوە

٢. ئەم کەسانەی کە شارومەندی ووڵاتی ترن و چیتر مەرجەکانی مانەوە یان سەفەر کردنی یاسایییان بۆ ئەڵمانیا یان ووڵاتەکانی دیکەی ئەندامیان نیە (بۆ وێنە ئەم کەسانەی لەسەریانە لە ئەڵمانیا دەرکەون و ئەم کەسانەی داواکاری پەنابەریان رەفز کراوەتەوە و یان دولدونگیان هەیە).

دەرفەتی دانی یارمەتی هەم بۆ ئەم کەسانە هەیە کە بە دلخواست گەراونەوە و هەم بۆ ئەم کەسانەی گەراندویاننەوە.

۲. چۆنیەتی و چەندی یارمەتی ئێ ئو ر پ

ئەم ئێ ئو ر پ جیاوازی دادەنێ لە نێوان یارمەتی کورت و یارمەتی درێژخایەن (پاکەتی پاش گەیشتن\پاکەتی پاش گەرانەوە):

١) یارمەتی کورت (پاکەتی پاش گەیشتن - تا ماوەی ١٤ رۆژی کاری پاش گەیشنتنە ناو ئەڵمانیا):

  • هێنان لە فرۆکەخانەوە
  • بردن بۆ شوێنی ئامانج
  • مانەوەی شەوی پێویست بەر لە گەیشتن بە شوێنی ئامانج
  • پێداویستی پزیشکی
  • بردن بۆ لای خێزان بۆ کەسی کەم تەمەنی تەنیا

یارمەتی کورت بۆی هەیە بە شێوەی شت و مەک یان وەک پارە بدرێ بە کەسەکە.

چەند و چۆنیەتی یارمەتی لە دەوری بڕی ئەم پارەیە دەبێت:

  • گەرانەوەی دلخواست: ٦١٥ ئۆیرۆ بۆ هەر کەس
  • ئەوەی گەراندویانەتەوە ٢٠٥ ئۆیرۆ بۆ هەر کەس

٢) یارمەتی درێژخایەن (پاکەتی پاش گەرانەوە - تا ماوەی ١٢ مانگ پاش وەدەرکەوتن):

  • یارمەتی مال
  • پێداویستی پزیشکی کاتی نەخۆشی قورس
  • یارمەتی فێرگەی مەکتەب و ئیش و کار
  • راوێژکاری و رێنمایی سەبارەت بە ئیش و کار و یارمەتی بۆ دوزینەوەی ئیش و کار
  • یارمەتی بۆ دانانی دوکانێک بۆ خۆت
  • یەکگرتنی خێزان
  • راوێژکاری و رێنمایی یاسایی و یارمەتی لە ئیش و کاری دایرە
  • یارمەتی لە باری کۆمەلایەتی-نەفسانی

یارمەتی درێژخایەن تەنیا بە شێوەی شت و مەک دەدرێ (نەک پارە).

چەند و چۆنیەتی ئەم یارمەتیە لە ڕادەی ئەمە دایە:

  • گەرانەوەی دلخواست (داواکاری سەرەکی): ٢٠٠٠ ئۆیرو
  • هەر کەسێکیتری خێزانەکە: ١٠٠٠ ئۆیرۆ
  • ئەم کەسەی ناردرابێتەوە: ١٠٠٠ ئۆیرۆ

٣. یاسای تایبەت سەبارەت بە وولاتانی ئەلبانیا، گورجیستان، مۆلداویا، نۆرد ماکێدۆنیا و سەربیا

بۆ ئەم ووڵاتانەی ناویان برا ئەم یاسا تایبەتیانە دەخۆن (یارمەتی کورت و درێژ خایەن):

ئاڵبانی:

  • ئەم کەسانەی ماوەی زۆرە دولدونگیان هەیە (کە لانی کەم ٢ سالە لە ئەڵمانیا دولدونگیان هەیە) بۆیان هەیە هەم یارمەتی کورت و هەم یارمەتی درێژ خایەن داوا بکەن.

گورجستان:

  • ئەم کەسانەی ماوەی زۆرە دولدونگیان هەیە (کە لانی کەم ٢ سالە لە ئەڵمانیا دولدونگیان هەیە) بۆیان هەیە هەم یارمەتی کورت و هەم یارمەتی درێژ خایەن داوا بکەن.

یان

  • ئەمانەی بەر لە ٠١\٠٧\٢٠٢٢ لە ئەڵمانیا دولدونگیان وەرگرتۆ دەتوانی (تەنیا) یارمەتی درێژخایەن وەرگرن (لە باری کاتی مۆلەتی هەیە تا کاتی دەرکەوتن لە ٠١\٠١\ تا ٣٠\٠٦\٢٠٢٤).

کۆماری مۆلدۆڤا:

  • ئەم کەسانەی ماوەی زۆرە دولدونگیان هەیە (کە لانی کەم ٢ سالە لە ئەڵمانیا دولدونگیان هەیە) بۆیان هەیە هەم یارمەتی کورت و هەم یارمەتی درێژ خایەن داوا بکەن.

کۆماری مەقدۆنیای باکوور:

  • ئەم کەسانەی ماوەی زۆرە دولدونگیان هەیە (کە لانی کەم ٢ سالە لە ئەڵمانیا دولدونگیان هەیە) بۆیان هەیە هەم یارمەتی کورت و هەم یارمەتی درێژ خایەن داوا بکەن.

یان

  • ئەمانەی بەر لە ٠١\٠٧\٢٠٢٢ لە ئەڵمانیا دولدونگیان وەرگرتۆ دەتوانی (تەنیا) یارمەتی درێژخایەن وەرگرن (لە باری کاتی مۆلەتی هەیە تا کاتی دەرکەوتن لە ٠١\٠١\ تا ٣٠\٠٦\٢٠٢٤).

سێربستان:

  • ئەم کەسانەی ماوەی زۆرە دولدونگیان هەیە (کە لانی کەم ٢ سالە لە ئەڵمانیا دولدونگیان هەیە) بۆیان هەیە هەم یارمەتی کورت و هەم یارمەتی درێژ خایەن داوا بکەن.

٤. تەسلیم کردنی داواکاری لە ڕێگەی ریات تەسلیم کردنی داواکاری تەنیا لە رێگەی (سیستەمی داتای ریات) گونجاوە و رێگەی پێدەدرێ (https://webgate.ec.europa.eu/emn-ies/) تەواوی ئیش و کارەکە لەم شوێنە دەکرێ. ریات سیستەمێکی بەستراوەیە و تەنیا ئەم کەسانەی ئیزنیان پێدراوە بۆیان هەیە بێنە ناو سیستەمەکە و ئەمیش بە پێی یاسای پاراستنی داتای کەسایەتی ئەوروپیە.

داواکاری ئێ ئو ر پ دەبێت لانی کەم ١٩ رۆژ بەر لە ڕێکەوتی چونە دەر لە ئەڵمانیا بێ و درابێت بە ریات. لە چوارچێوەی داواکاری ئێ ئو ر پ بۆی هەیە و دەکرێ هەم داوای یارمەتی کورت واتا (پ ئا پ) بکەی و هەم داوای یارمەتی درێژ خایەن واتا (پ ر پ). ئەم ئەوراقەی کەم بن (بۆ وێنە مۆعیدی سەفەری دەرکەوتنی پشتگیری کراو) دەکرێ کە لە پاشان لە ناو ریات بینوسی. بۆ ئەمەی موسۆگەر بێت و بتوانی لە یارمەتی کورت سەبارەت بە بردنەوە لە فرۆکەخانە و بردن بۆ شوێنی ئامانج کەلک وەرگری، ئەمە زۆر پێویستە کە زانستیەکانی سەبارەت بە فرۆکە لانی کەم ٥ رۆژی کاری بەر لە ڕێکەوتی سەفەرەکە بدرێ بە دایرەی پەنابەری رێکخسن واتا بامف لە رێگەی سیستەمی ریات.

بە هۆی تەکنیکیەوە ناکرێ ئینتەرنێت ئێکسپلۆرێر دەکار بێنی، لەبەر ئەمە دەبێ لە براوزێرێکی تر کەلک وەرگری وەکو گوگل کرۆم.

بۆ مەبەستی بەشداری کردن و دەکار هێنانی ریات دەبێت لە کۆرسێکی (دوو بەشە) فێر بوون بەشداری بکرێ کە لە چوارچێوەی ئەم دا ناو نوسی و کەسایەتێکە دەسەلمێندرێ. هەمو چەشنە زانستیەک سەبارەت بە فێر بوونی ریات لە بەشی لۆگ ئین دایە لەسەر ReturningfromGermany.de . تکایە بۆ ئەم مەبەستە لە سەرەتا ناو نوسی بکە لە (بەشی لۆگ ئین).

٥. داواکاری لە پاشان

ئەم کەسانەی گەراونەوە\گەراندویاننەوە بۆیان هەیە پاش ئەمە کە گەراونەوە ووڵاتی خۆیان یارمەتی وەرگرن. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ پەیوەندی بکرێ بە لایەنی دووبارە رێکخستن (بۆ ئاگاداری لەسەر پەیوەندی کردن بروانە فلایەر) بە زویی بە پێشان دانی هەوێ ( ماوەکە لە ٥ مانگ زیاتر نەبێ) پاش گەرانەوە بۆ وولاتی خۆت.

٦. پەیوەندی گرتن بە لایەنی دووبارە رێکخستن بەر لە سەفەری چونە دەر

تەواوی لایەنەکانی دووبارە رێکخستن ئامادەی پەیوەندی گرتنن بەر لە گەرانەوە بۆ ووڵات. ئەم پێش کەش کردنە تایبەتە (بە زمانی ئێوە) بە تایبەت بۆ یارمەتی دان بۆ ئەم کەسانەن کە دەگەرێنەوە بۆ ئامادە کردنی گەرانەوەکە و بۆ جواب دانەوە بە هەر چەشنە پرسیارێک سەبارەت بە ئێ ئو ر پ. ناوەراستی ئەم گفت و گۆیە راکێشانی سەرنج بۆ شێوەی ئامادەکاری ئیش و کارەکە لە داهاتو دەبێ وێڕای دیمەنێکی راستی دووبارە رێکخستن و هەروەها پێداویستیەکانی کەسەکە. ئیش و کاری دووبارە رێکخستنەکە خۆی - زۆرجاران هەر لە ناو داواکاریەکەی ئێ ئو رپ باسی لێ کراوە - پاش گەیشتن بە شوێنەکە لە نێوان لایەنی بەرپرسی دووبارە رێکخستن لە شوێنەکە و ئەم کەسەی گەراوەتەوە باسی لەسەر دەکرێ بە پێی پێویستی کەسەکە.

ئێمە داوا لە بەرپرسەکانی گەرانەوە دەکەین زۆر بە زویی ئاماژە بە دەرفەتی پەیوەندی گرتن بکەن. چۆنیەتی پەیوەندی گرتن لەگەل تەواوی بەرپرسەکان ئاماژەیان پێکراوە لە وەرەقەی تایبەت (بۆ داگرتن، لای راست).

بەرپرسەکان و یارمەتیدەری دووبارە رێکخستنی ئێ ئو ر پ ئەمانەن: کاریتاس ئینتێرنەشنال بەلجیک، یۆروپیەن تێکنۆلۆجی ئەند ترێنینگ سێنتەر (ئێ ت ت س)، ئیرابا، لایف مێیکەرس فاوندێیشێن و وێلدۆ.

هەروەها دایرەی بامف زانیاری دیکەو دەداتێ لە ژێر: reintegration@bamf.bund.de

ئەمەی کە لەلایەن فرۆنتێکس پارەکەی دەدرێ واتا ئێ ئو ر پ (پێشتر ناسراو بە ناوی جۆینت رێئینتێگرێیشێن سێرویس) لە ڕێکەوتی ١ مانگی ٤ سالی ٢٠٢٢ دەستی بە ئیش و کار کردۆ و بۆ هەر کەسێک کە بە دلخواست دەگەرێتەوە ووڵاتی خۆی سەبارەت بە وەزعی خۆی یارمەتی پێش کەش دەکات بۆ دووبارە رێکخستن. بۆ رێک و پێک کردنی ئەم یارمەتیە لە ڕادەی نەتەوایەتی دایرەی بامف بەرپرسە.