URA

URA گەڵاڵەی سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگایە کە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە بە مەبەستن بگەڕێنەوە بۆ کۆزۆڤۆ، جێبەجێ دەکرێت.

تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگابەردەوام ئەزموون بکەن.

چ یارمەتیگەلێکی پاڵپشت پێشکەش دەکرێت؟
پێویستییە تاکەکسییەکانی ئێوە لە دانیشتنی راوێژکاریی لە کۆزۆڤۆدا هەڵدەسەنگێندرێت و رەنگە ئەو خزمەتگوزارییانەی خوارەوە پێشکەشتان بکرێت:

ئێوە دەتوانن ئەو یارمەتییانەی خوارەوە لە رێگای پشتگیریی دەسبەجێیەوە وەرگرن:

راوێژکاریی کۆمەڵایەتی خۆڕایی و رێنوێنی لە بواری دۆزینەوەی پیشە قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە تێچووی گەشت لە ناوەندی گەڕانەوە لە "پریشتینا"
- چاودێریی و پشتگیریی ده‌روونناسانه‌
- پارەدانی یەک-جارە
- قەرەبووکردنەوەی یەک-جارەی تێچووە پزیشکییەکان
- یارمەتیی دارایی بۆ مسۆگەرکردنی تێچووەکانی ژیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تێکەڵبوونەوەدا ئێوە دەتوانن ئەو یارمەتییانەی خوارەوە وەرگرن:
- پارەدانی یەک-جارە بۆ بەشداریکردن لە خولەکانی زماندا
- مسۆگەرکردنی شتومەکی بنەڕەتی خوێندنگە
- وانەگوتنەوە بە منداڵان و تازەلاوان
- یارمەتیی دارایی بۆ فێرکارییەکانی پەروەردە یارمەتیی دارایی بۆ مسۆگەرکردنی تێچووەکانی ژیان لە ماوەی بەشداریی لە خولی تەکنیکی-پیشەیی
- کاردۆزینەوە ئەگەر بتانەوێت پاش گەڕانەوە بۆ کۆزۆڤۆ کەسب و کاری خۆتان بخەنە رێ، دەتوانن لە

یارمەتیی دارایی یەک-جارە بۆ مسۆگەرکردنی تێچووەکانی خوارەوە کەڵک وەرگرن:
- تێچووەکانی خوێندن
- یارمەتی خەرجی فێرکاریی
- یارمەتیی دارایی بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەکانی بازرگانیی خاوەن داهاتوو

تکایە سەرنج بدەن کە: بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیی لە بواری گەڕانەوەی دڵخوازانەدا پێویستیی یاسایی بوونی نییە.

چ کەسێک دەتوانێت لە یارمەتی URA کەڵک وەرگرێت؟
یارمەتی URA تەنیا لە ویلایەتەکانی خوارەوەدا پێشکەش دەکرێت: بادەن-وێرتێمبەرگ، بەرلین، برێمەن، ساکسۆنی خوارەوە، نۆرترین-وێستفالیا، ساکسۆنی، راینلەند پالاتینات، شلێسویگ-هۆڵشتەین، تورینگیا (تەنیا دڵخوازانە). پێش گەڕانەوە دەبێت لانیکەم شەش مانگ لە ئەلمانیا ژیابێتن.

چۆن دەتوانن بۆ کەڵکوەرگرتن لە URA دەست بەکار بن؟
خزمەتگوزاریی یارمەتیی تەنیا لە ناوەندی گەڕانەوەی "پریشتینا" پێشکەش دەکرێت. ناونیشان: Rr. Arkitekt Karl Gega Nr. 38, 10000 Prishtina (383 38 233 002 100+ تەلەفۆن:). کاتژمێرەکانی سەردان: 9:00-11:30 و 12:30-15:00 رۆژانی سێشەممە بۆ پێنجشەممە. تکایە سەرنج بدەن کە بە هۆی پێشوازی بەربڵاو رەنگە بەرەوڕووی کاتی چاوەڕوانی درێژخایەن ببنەوە.
تكایه‌ سه‌رنج بده‌ن كه‌ ناونووسی ده‌بێت له‌ ماوه‌ی هه‌شت حه‌فته‌ له‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه‌ی پریشتینا (Pristina) جێبه‌جێ بكرێت.

چ بەڵگەنامەگەلێک دەبێت پێشکەش بکەن؟
ئێوە دەبێت هەموو بەڵگەنامەکانی پێوەندیدار بە رەوتی تاوتوێکردنی داواکاریی پەنابەریەتی خۆتان، لەوانە بەڵگەی ناونووسی وەکو پەناخواز (بە کورتی "BÜMA" یان بەڵگەی هاتنەناو)، لەگەڵ خۆتان بهێنن. هەروەها بەڵگەی لەدایکبوون/ناسنامە بۆ هەموو منداڵانی لەدایکبووی ئەڵمانیا و بەڵگەی خوێندن لە خوێندنگەکانی ئەڵمانیا بۆ هەموو منداڵانی ژێر تەمەنی یاسایی، گەر سەبارەت بە ئێوە راستە، لەگەڵ خۆتان بهێنن.