URA پڕۆژەیەکی دووبارە تێکەڵبوونەوەیە لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و ویلایەتەکانەوە کە تایبەتە بەو کەسانەی دەگەڕێنەوە بۆ کۆسۆڤۆ.
تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگابەردەوام ئەزموون بکەن.
1. چ جۆرە پشتگیرییەک هەیە؟
پشتگیرییە تاکەکەسییەکانی تۆ لە دانیشتنێکی ڕاوێژکاری ڕووبەڕوو لە کۆسۆڤۆ تاوتوێ دەکرێت و دەکرێت ئەم خزمەتگوزارییە ڕاوێژکاری و هاوکارییە نانەقدییانەی خوارەوە بگرێتەوە:
خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری و چاودێری
پشتگیری دارایی لە شێوەی هاوکاری نانەقدی
پێشنیاری تایبەت بۆ منداڵان:
ئتکایە سەرنج بدەن: ێوە مافی یاساییتان نییە بۆ وەرگرتنی ئەم پشتگیرییانە
2. کێ دەتوانێت پشتگیری URA وەربگرێت؟
هەموو هاوڵاتیانی کۆسۆڤۆ کە بە شێوەی خۆبەخشانە یان بە زۆر لە ئەڵمانیاوە گەڕاونەتەوە بۆ کۆسۆڤۆ، دەتوانن خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری و چاودێری بێ بەرامبەر بەکاربهێنن. بۆ خزمەتگوزارییە پشتگیرییە داراییەکان کە لە سەرەوە باسکران، ئەم پێوەرانە پەیڕەو دەکرێن:
3. چۆن دەتوانیت پشتگیری لە URA وەربگریت؟
تۆ تەنها لە سەنتەری گەڕانەوە لە پریشتینا دەتوانیت بۆ خزمەتگوزارییە پشتگیرییەکان ناوی خۆت تۆمار بکەیت: • تکایە لە ماوەی 8 هەفتەدا دوای گەڕانەوەت، بە شێوەی ڕووبەڕوو لە نووسینگەی پڕۆژەکە لە پریشتینا ناوی خۆت تۆمار بکەە.
4. چ بەڵگەنامەیەک دەبێت لەگەڵ خۆت بهێنیت؟
بۆ ئامادەکاری هەرچی باشتر بۆ گەڕانەوەت و دەستپێکردنی خێرای قۆناغەکانی دووبارە تێکەڵبوونەوە، پێشنیار دەکەین پێش ڕۆیشتن ئەم بەڵگەنامانە داوا بکەیت یان لەگەڵ خۆت بیانبەیت:
5. چۆن دەتوانیت پەیوەندی بە URA بکەیت؟
دەتوانیت پڕۆژەکە لەم ناونیشانەی خوارەوە بدۆزیتەوە یان پەیوەندی بە ژمارەی خوارەوە بکەیت: شەقامی ئارکیتێکت کارل گێگا، ژمارە 38 10000 Pristina Republik Kosovo تەلەفۆن: +383 45 625 886
کاتەکانی وەڵامدانەوە دووشەممە تا هەینی 09:00-11:30 و 12:30-16:00
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن فەرمانگەی فیدراڵی کۆچ و پەنابەران (BAMF) و لە ئێستادا لەلایەن 9 ویلایەتی فیدراڵییەوە پارەدار دەکرێت و لەلایەن کۆمەڵەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی ئەڵمانیا (GIZ) جێبەجێ دەکرێت بۆ پشتگیریکردن لە تێکەڵبوونەوەی بەردەوامی گەڕاوەکان لە شوێنی خۆیان.