REAG/GARP 2.0

پرۆگرامی REAG/GARP له رووی دارایی و رێكخراوه‌یی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌بۆ وڵاتی خۆتان یان درێژه‌پێدان به كۆچه‌ریی له وڵاتێكی تر یارمه‌تیتان ده‌دات و پشتگیریتان لێ ده‌كات.

پرۆگرامی REAG/GARP یارمەتیت دەدات بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی ڕەسەنت یان بەردەوام بیت لە کۆچکردن بۆ وڵاتێکی تر. ئەم بەرنامەیە پاڵپشتیت دەکات لە ڕێکخستنی سەفەرەکە و خەرجییەکانی پەیوەست بە تێکتی سەفەرەکە لە ئەستۆ دەگرێ. پشتگیری زیاتر بۆ تێکەڵ بونەوە بە کۆمەڵگادا بۆ زۆرێک لە وڵاتان لە ڕێگەی پرۆگرامی StarthilfePlus بەردەستە. لە پەڕەی وڵاتەکەت بۆت دەردەکەوێت کە ئایا دەتوانیت StarthilfePlus وەربگریت یان نا.

ڕێنماییەکان:
لە ڕێنمایی ڤیدیۆیی لە لاپەڕەی دەستپێکردن دەتوانیت بزانیت گەڕانەوەی خۆویستانە ڕەنگە بە چ شێوەیەک بێت.

چ پشتگیرییەک بەردەستە؟
مەسەلەی ئەوەی کە چەندە دەتوانیت یارمەتی وەربگریت، پەیوەستە بە ڕەگەزنامەت و هۆکارەکانی ترەوە.

دەتوانرێت بەم شێوەیە پشتگیریت بکرێت:

  • بلیتی فڕۆکە یان پاس
  • تێچووی سەفەر لە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ فڕۆکەخانە یان تێرمیناڵی (پاس)
  • پارە بۆ سەفەر (دەرماڵەی سەفەر): 200 یۆرۆ بۆ هەر کەسێک* (100 یۆرۆ بۆ هەر کەسێکی خوار تەمەنی 18 ساڵ)
  • پشتیوانی پزیشکی: لە کاتی سەفەرەکەدا (بۆ نموونە خزمەتگوزاری ویلچەر، هاوڕێی پزیشکی) و لە وڵاتی مەبەست (تا 2.000 یۆرۆ بۆ ماوەی سێ مانگ دوای گەیشتن)
  • پاڵپشتی دارایی یەکجارەکی: 1000 یۆرۆ بۆ هەر کەسێک (500 یۆرۆ بۆ هەر کەسێکی خوار تەمەنی 18 ساڵ، بۆ هەر خێزانێک زۆرترین بڕ 4000 یۆرۆ)

سەرنج: بڕە پارەیەکی تایبەت لە ئەگەری زوو ڕۆشتن
ئەگەر دوای ماوەیەکی کورت جارێکی تر بتەوێ ئەڵمانیا بەجێبهێڵیت، بە مەرجێکی دیاریکراو 500 یۆرۆ پاڵپشتی دارایی وەردەگریت (لانی زۆر تا 2 مانگ دوای دەرکردنی وەڵامی نەرێنی بۆ داواکاری پەنابەری). ئەم بڕە پارەیە بڕە پارەیەکی دیاریکراوە بەبێ گوێدانە ئەوەی کە تۆ بە تەنیا وڵات بەجێدەهێڵیت یان لەگەڵ خێزانەکەت. ئەم پشتگیرییە بەندە بە هۆکاری جێهێشتنی وڵاتەکەتەوە.

کێ دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ REAG/GARP؟
a) خەڵکی وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا

  • کە داواکاری پەنابەرییان دەربڕیوە (داواکاری پەنابەری)، بەڵام هێشتا داواکاری یاسایی ڕەوای پەنابەرییان پێشکەش نەکردووە،
  • ئەوانەی بە پرۆسەی پەنابەریدا تێدەپەڕن،
  • کە داواکاری پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە و بە شێوەیەکی تێگەیشتوو لەسەریانە وڵات بە جێبێڵن و
  • کە مافی پەنابەرییان هەیە یان خاوەنی بڕوانامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە (Duldung) هەیە،
  • ئەو کەسانەی کە ناونیشانی نیشتەجێبوونیان هەیە لەسەر بنەمای مادەکانی 22-26ی یاسای نیشتەجێبوون (AufenthG)،
  • ئەو کەسانەی کە لە ڕێگەی یەکگرتنەوەی خێزانەوە چوونەتە ئەڵمانیا لەگەڵ کەسێک کە شایستەی پارێزگارییە، بەڵام بەشێک نین لەو کۆمەڵە کەسانەی کە شایستەی یارمەتین. دەتوانن REAG/GARP وەربگرن. b) خەڵکی یەکێتی ئەوروپا،
  • ئەوانەی بوونەتە قوربانی بازرگانی مرۆڤ یان لەشفرۆشی زۆرەملێ دەتوانن داوای پشتیوانی بکەن.

تکایە ئاگاداربن: IOM حاڵەتەکانی ڕۆشتنی لە وڵاتەوە بۆ ئەفغانستان، سوریا، لیبیا، یەمەن یان بۆ ئۆکراین، بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی ئەم وڵاتانە پشتگیری ناکات. گەڕانەوەی خۆویستانە بۆ ئێریتریا و سۆماڵ پێویستە کەیس بە کەیس پشکنینی بۆ بکرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ڕەنگە پێداچوونەوەکە زیاتر بخایەنێت. بە خۆشحاڵیەوە لە هەر کاتێکدا ئامۆژگاریتان دەکەین لەو بارەیەوە.

پێشکەش کردنی داواکاری
پێش ئەوەی بڕیار لەسەر گەڕانەوەی خۆویستانەبدەیت، پێویستە ئامۆژگاری وەربگریت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە تەنها لە ڕێگەی سەنتەری ڕاوێژکارییەوە دەتوانیت داوای REAG/GARP بکەیت. ناوەندی ڕاوێژکاری سەربەخۆ و حکومی هەیە. ناوەندە سەربەخۆکانی ڕاوێژکاری، بۆ نموونە ڕێکخراو یان کۆمەڵەی خێرخوازی. ناوەندەکانی ڕاوێژکاری حکومی بوونیان هەیە، بۆ نموونە لە بەشی کاروباری کۆمەڵایەتی یان بەشی هاووڵاتیانی بیانی. لێرە سەنتەری ڕاوێژکاری بۆ گەڕانەوەی خۆویستانەلە نزیک خۆتەوە دەبینیتەوە.

بەڵگەنامە پێویستەکان
بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئارەزووی خۆت وڵات بەجێبهێڵیت، پێویستە بەڵگەنامەیەکی کارای سەفەری هەبێت، بۆ نموونە پاسپۆرت یان بەڵگەنامەیەکی بەدیل. هەروەها هەندێک وڵات ڕێگە بە هاووڵاتیانی خۆیان دەدەن بە مۆڵەتی ترانزێتی یەکێتی ئەوروپا بچنە ناو وڵاتەکەیانەوە. تۆ مۆڵەتی ترانزێتی یەکێتی ئەوروپا لە ئۆفیسی هاووڵاتیانی بیانی خۆت وەردەگریت. پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی گۆڕینی پاسپۆرت لە باڵیۆزخانە یان کونسوڵخانەی وڵاتی ڕەسەن وەردەگریت. بۆ بەردەوامبوون لە کۆچکردن دەتوانیت لە باڵیۆزخانەی وڵاتی مەبەستتەوە داوای ڤیزە بکەیت.

ئەگەر باڵیۆزخانە/کونسوڵخانەکەت پێویستی بە حجزکردنی فڕین هەبێت، IOM دەتوانێت بە خۆشحاڵیەوە پشتڕاستکردنەوەی حجزکردن دەربکات.

ئەگەر سەفەر دەکەیت بۆ وڵاتێکی تر جگە لە وڵاتە ڕەسەنەکەت، پێویستت بە بەڵگەنامەیەک هەیە کە شایستەی ئەوەت دەکات بۆ نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە وڵاتی مەبەست.

حاڵەتی پزیشکی
گەڕانەوە تەنانەت لە حاڵەتی نەخۆشی یان کەمئەندامیشدا دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. لەم حاڵەتەدا ڕەنگە پرۆسەی جێهێشتنی وڵات زیاتر بخایەنێت. پەیوەستە بە نەخۆشییەکە و نیشانەکانی ئێستای نەخۆشییەکە و چاودێریکردن لە وڵاتی مەبەست. پێویستە پرسە پزیشکییەکان لە فۆڕمی داواکاریدا بنوسرێن.

سکپڕی
ئەگەر دووگیان بوویت، پێویستە کۆپی کارتی تەندروستی دایکان پێشکەش بکەێت. بەپێی هەفتەی دووگیانی و باری تەندروستی دەبێت لەلایەن پزیشکەوە بڕوانامەی پێبدرێت کە لە باری تەندروستیەوە تۆ دەتوانی بە فڕۆکە بفڕیت.

تکایە ئاگاداربن: هەموو بەڵگەنامەکانی بەرنامەکە لە بەشی چوونەژوورەوە هەڵدەگیرێن.