IPSO ئەفغانستان

«رێکخراوی نێودەوڵەتی دەروونناسی» (IPSO) رێکخراوی مرۆڤدۆستانەی جێگیر لە ئەڵمانیایە کە لە ئەفغانستانیش نوێنەرایەتی هەیە. ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتیی، ناحکومی، قازانج نەویست و ناسیاسییە کە خزمەتگوزاریی راوێژکاریی دەروونناسی، بەپێی چاکترین شێوازەکان، پێشکەشی کەسانی خاوەن پێویستیی دەکات. هەموو تاکەکان، بێ رەچاوکردنی پێشینەی نەتەوەیی، ئایین، رەگەز، جیندەر یان گرێدراوێتی سیاسی، دەتوانن لەم خزمەتگوزارییانە کەڵک وەرگرن.

"ناوەندی راوێژکاریی دەروونی-کۆمەڵایەتی و لەشساخی دەروونی" لە کابول گەڵاڵەیەکی داهێنەرانەیە کە لەلایەن "وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا" دامەزراوە و لەلایەن رێکخراوی IPSO جێبەجێ دەکرێت. ئەم "ناوەند"ە لە ناوەندی کابولدا هەڵکەوتووە و لە کاتژمێر 8:30 بەیانی بۆ 18:00 پاش نیوەڕۆ شەش رۆژی حەوتە وەرگری خەڵک بە گشتییە. هەمووی خەڵکی ئەفغانستان کە تووشیاری کێشەی تاکەکەسی، گوشاری دەروونی و سترێسی رۆژانەی توندن، دەتوانن لە خزمەتگوزاریی چارەسەریی بەها-تەوەر، تەواو و دەروونی-کۆمەڵایەتی IPSO کەڵک وەرگرن. ئەگەر لە وڵاتێکی بیانی گەڕاونەتەوە ئەفغانستان و بۆ دۆزینەوەی رێگای ژیان لە ئەفغانستان و پێکهێنانی پێوەندیی لەگەڵ خزمان و کۆمەڵگا تووشیاری کێشە بوون، دەتوانن لە خزمەتگوزاریی "ناوەند"ەکە کەڵک وەرگرن؛ بۆ نموونە:
- راوێژکاریی تاکەکەسی دەروونی-کۆمەڵایەتی
- پشکنینی پزیشکیی و چارەسەریی پزیشکیی دەروون
- نێوبژیوانی بنەماڵە
- گروپەکانی پشتگیریی
- چاودێریی گوشراوی دەروونی-کۆمەڵایەتی و
- پزیشکیی دەروون، و هەروەها چارەسەریی قسەکردن و چارەسەریی کار لە بەرنامەی چاودێریی رۆژانەدا
راوێژکاریی سەرهێڵ/ئۆنلاینی دەروونی-کۆمەڵایەتی بۆ هەموو کەسێک لە رێگای www.ipso-ecare.com

هەموو خزمەتگوزارییەکان بە خۆڕایی پێشکەش دەکرێن.

ناوەندی راوێژکاریی دەروونی -کۆمەڵایەتی و لەشساخی کابول تەلەفۆن:
+93 700073676؛ +93 781149264؛ +93 799810675