پڕۆگرامەکانی هاوبەشی دووبارە یەکگرتنەوە (JRS)

پرۆگرامی JRS ("خزمەتگوزاری تێکەڵکردنەوەی بە کۆمەڵگە هاوبەش ") یارمەتی تاکەکەسی بۆ تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگە پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی ڕەسەنیان.

یارمەتییەکانی JRS لەم وڵاتانەی خوارەوەدا بەردەستە: میسر، ئەسیوپیا، ئەلبانیا*، جەزائیر، ئەرمەنستان، بەنگلادیش، گامبیا، جۆرجیا *، غانا، گینیا، هیندستان، عێراق، ئەردن، کامیرۆن، کازاخستان، کێنیا، قەرغیزستان، کۆماری. دیموکراتیکی کنگوی (کینشاسا)، مەغریب، مۆڵدۆڤا*، مەنگۆلیا، نیپاڵ، نەیجیریا، مەکەدۆنیای باکوور*، پاکستان، سربیا*، سۆماڵ (لەگەڵ سۆمالیلاند)، سری لانکا، تاجیکستان، تونسیا، تورکیا و ڤێتنام.

(* لەم حاڵەتەدا ڕێسای تایبەت جێبەجێ دەکرێت. بڕوانە بەشی 5. )

1. پرۆسەی داواکاری لە ڕێگەی RIAT ەوە

پێشکەشکردنی داواکاری تەنیا لە ڕێگەی سیستەمی بەڕێوەبردنی داتاکانی RIAT ئەنجام بدرێت. هەموو پرۆسەکان لەوێ پرۆسێس دەکرێن. RIAT سیستەمێکی داخراوە کە تەنها کەسانی ڕێگەپێدراو دەتوانن دەستیان پێ بگات و پێداویستییەکانی ڕێسای گشتی پاراستنی زانیارییەکانی ئەوروپی بەدی دەهێنێت.

داواکاری JRS دەبێت لانیکەم 19 ڕۆژی ساڵنامەیی پێش ڕۆشتنی ڕاستەقینە لە وڵات لە RIAT تۆمار بکرێت. لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی داواکاری JR، دەتوانرێت داوای پشتگیری کورتخایەن (RAP) و پشتگیری درێژخایەن (PRP) بکردرێت. هەروەها دەتوانرێت بەڵگەنامە نابەردەستەکان ونبووەکان (بۆ نموونە بەرواری ڕۆشتنی پشتڕاستکراوە) لە بەروارێکی دواتردا زیاد بکرێت بۆ RIAT. بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە بەکارهێنانی پشتگیری کورتخایەن دەکردرێت، زۆر پێویستە کە زانیاری وردی فڕین لە ڕێگەی RIAT لە پێنج (5) ڕۆژی کارکردن پێش ڕۆشتن درەنگتر نەبێت بۆ BAMF (نووسینگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران) بنێردرێت.

بە هۆکاری تەکنیکی Internet-Explorer ناتوانرێت بەکاربهێنرێت، بۆیە دەبێت وێبگەڕێکی بەدیل بەکاربهێنرێت، وەک Google Chrome بۆ نموونە.

بۆ بەکارهێنانی RIAT سەرەتا پێویستە بەشداری لە بەرنامەیەکی ڕاهێنانی (دوو قۆناغ)یدا بکرێت کە لە چوارچێوەی ئەودا پرۆسەی تۆمارکردن و پشتڕاستکردنەوە ئەنجام دەدرێت. هەموو زانیارییەکان دەربارەی ئەو کۆرسانەی کە لەلایەن RIAT پێشکەش دەکرێن لە بەشی چوونەژوورەوە لە ReturnningfromGermany.de دەبینیتەوە. بۆ ئەم مەبەستە، تکایە سەرەتا لە بەشی چوونەژوورەوە ناوت تۆمار بکە.

لە پێوەندی لەگەڵ پرسیارەکانی پەیوەست بە RIAT، دەتوانن بچنە سەر: RIATsupport@bamf.bund.de

**2. پێشکەش کردنی داواکاری لە داهاتوودا **

ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە/گەڕێندراونەتەوە هێشتا دەتوانن پشتگیری وەربگرن دوای گەیشتنیان بۆ وڵاتی ڕەسەن ئەگەر پێویست بوو. بۆ ئەم مەبەستە، دەبێ هاوکاری تێکەڵ کردنەوە بە کۆمەڵگەی پەیوەندیدار (بڕوانە زانیاری پەیوەندیکردن لە ئاگادارکردنەوەکەدا) بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامەیەکی ناسنامە بە زووترین کات (لانی زۆر لە ماوەی 3 مانگدا) دوای گەیشتن پەیوەندی بکرێت.

3. کەسانی شایستەی پشتگیری

ئەم کەسانەی خوارەوە دەتوانن یارمەتییەکانی JRS وەربگرن:

a) هاووڵاتیانی وڵاتی سێیەم کە هێشتا بڕیارێکی نەرێنی یەکلاکەرەوەیان لەسەر داواکاری/پرۆسەی پەنابەری یان داواکاری بۆ جۆرێکی تری پشتیوانی وەرنەگرتووە.

b) هاووڵاتیانی وڵاتی سێیەم کە (چیتر) مەرجە پێویستەکان بۆ چوونە ژوورەوەی یاسایی بۆ ناو وڵاتەکە یان ماننەوەی یاسایی لە ئەڵمانیا و/یان لە وڵاتێکی دیکەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بەدی ناهێنن (بۆ نموونە، ئەو کەسانەی کە پابەندن بە جێهێشتنی وڵاتەکە یان ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە هەیە).

پشتگیری بۆ هەردوو بە ویستی خۆ گەڕاوە و گەڕێندراوە بەردەستە.

4. قەبارە و بڕی یارمەتیەکانی JRS

JRS لە نێوان پشتگیری کورتخایەن و درێژخایەن (پاکێجی دوای گەیشتن/پاکێجی دوای گەڕانەوە) بڕیار دەدات:

a) پشتیوانی کورتخایەن (""پاکێجی دوای گەیشتن"" – لانی زۆر تا سێ ڕۆژ دوای گەیشتن):
• چوونە فڕۆکەخانە بۆ سەرخستنی کەسەکە
• بەردەوام بوون لە گواستنەوە بۆ شوێنی مەبەست
• مانەوەی پێویستی شەوانە پێش گەیشتن بە شوێنی مەبەست
• پێداویستی پزیشکی زیادە
• یەکگرتنەوەی لە گەل خێزان بۆ منداڵانی بێ یاوەری خوار تەمەنی یاسایی

رەنگە پشتگیری کورتخایەن** لە شێوەی یارمەتییە ناکاشییەکان یان بە شێوەی کاش **بدرێت.

b) پشتیوانی درێژخایەن** (""پاکێج دوای گەڕانەوە"" –لانی زۆر تا 12 مانگ دوای جێهێشتنی وڵات):
• پشتگیری نیشتەجێبوون
• پێویستی پزیشکی لە حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییە سەختەکان
• ڕێوشوێنی ڕاهێنانی قوتابخانە و کار
• ڕاوێژکاری سەبارەت بە بژاردەکانی کار و پێشکەشکردنی هاوکاری لە گەڕان بەدوای هەلی کاردا
• پشتگیری لە دامەزراندنی بزنسی (کەسی)
• پەیوەست بوون بە خێزانەوە
• راوێژکاری یاسایی و پشتیوانی کارگێڕی
• پشتگیری دەروونی- کۆمەڵایەتی.

پشتگیری درێژخایەن لە بنەڕەتدا تەنها لە شێوەی یارمەتییە ناکاشییەکان دا پێشکەش دەکرێت.

بڕی پشتیوانی لەسەر بنەمای ئەم بڕە پارانەی خوارەوەیە:
• گەڕانەوەی خۆویستانە(داواکاری سەرەکی): 2.000 یۆرۆ
• هەر ئەندامێکی تری خێزانەکە: 1.000 یۆرۆ
•پشتگیری کورتخایەن لە ماوەی 3 ڕۆژدا دوای چوونە ژوورەوە بە شێوەی یەکجارەکی 615 یۆرۆ
•ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە: 1.000 یۆرۆ

5. رێسای تایبەت بۆ وڵاتانی سەرچاوە ئەلبانیا، جۆرجیا، مۆڵدۆڤا، مەکەدۆنیای باکوور و سربیا

ئەم ڕێسا تایبەتانەی خوارەوە (پشتیوانی کورتخایەن و درێژخایەن) بۆ ئەم وڵاتانەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێن:

ئەلبانیا:
- ئەو کەسانەی کە نامەی ڕاگرتنی کاتیی درێژخایەنی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە هەیە(ئەو کەسانەی کە لانیکەم دوو ساڵە لە ئەڵمانیان و نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیا هەیە) دەتوانن داوای پشتیوانی کورتخایەن و هەروەها پشتیوانی درێژخایەن بکەن.

جۆرجیا:
- ئەو کەسانەی کە نامەی ڕاگرتنی کاتیی درێژخایەنی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە هەیە (ئەو کەسانەی کە لانیکەم دوو ساڵە لە ئەڵمانیان و نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیا هەیە) دەتوانن داوای پشتیوانی کورتخایەن و هەروەها پشتیوانی درێژخایەن بکەن.
یا
- **ئەو کەسانەی کە نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە هەیە پێش 01.07.2022 ** کە لە ئەڵمانیا نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە (Duldung) وەرگرتووە، دەتوانن (تەنیا) پشتگیری درێژخایەن وەربگرن (ئیجرائاتی تایبەتی کاتی لە ئەگەری ڕۆشتن لە وڵات لە بەرواری 01.01 تا 30.06.2024).

مۆڵدۆڤا:
- ئەو کەسانەی کە نامەی ڕاگرتنی کاتیی درێژخایەنی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە هەیە(ئەو کەسانەی کە لانیکەم دوو ساڵە لە ئەڵمانیان و نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیا هەیە) دەتوانن داوای پشتیوانی کورتخایەن و هەروەها پشتیوانی درێژخایەن بکەن.

مەکەدۆنیای باکوور:
- ئەو کەسانەی کە نامەی ڕاگرتنی کاتیی درێژخایەنی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە هەیە (ئەو کەسانەی کە لانیکەم دوو ساڵە لە ئەڵمانیان و نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیا هەیە) دەتوانن داوای پشتیوانی کورتخایەن و هەروەها پشتیوانی درێژخایەن بکەن.
یا
- **ئەو کەسانەی کە نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە هەیە پێش 01.07.2022 ** کە لە ئەڵمانیا نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە (Duldung) وەرگرتووە، دەتوانن (تەنیا) پشتگیری درێژخایەن وەربگرن (ئیجرائاتی تایبەتی کاتی لە ئەگەری ڕۆشتن لە وڵات لە بەرواری 01.01 تا 30.06.2024).

سربیا:
- ئەو کەسانەی کە نامەی ڕاگرتنی کاتیی درێژخایەنی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیاوە هەیە(ئەو کەسانەی کە لانیکەم دوو ساڵە لە ئەڵمانیان و نامەی ڕاگرتنی کاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە ئەڵمانیا هەیە) دەتوانن داوای پشتیوانی کورتخایەن و هەروەها پشتیوانی درێژخایەن بکەن.

6. پەیوەندیکردن لەگەڵ کارمەندی راوێژکاری تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا پێش ئەوەی وڵات بەجێبهێڵێت

هەموو هاوکارانی تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگا پێش گەڕانەوە ئامادەن بۆ پەیوەندی. ئەم خزمەتگوزارییە تەواوکەرە (بە زمانی نیشتمانی) بە تایبەتی بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی لە گەڕانەوەدان بۆ ئامادەکردنی گەڕانەوەیان و بۆ ڕوونکردنەوەی پرسیارەکانی دیکەی پەیوەست بە پرۆگرامی JRS. لەم پێوەندییەدا چاوەڕوان دەکرێ کە ڕۆتینی ڕێکخراوەیی دوای چوونە ژوورەوە، ئاسۆی واقیعی تێکەڵاوبوونەوەی دوبارە بە کۆمەڵگا و پێداویستییە کەسییەکانی دیکە لە ناوەندی ئەم گفتوگۆیە بن. بەرنامەی ڕاستەقینەی تێکەڵ کردنەوە بە کۆمەڵگا – کە زۆرجار لە داواکاری JRS باس دەکرێت – دوای گەیشتن، لە نێوان هاوکاری تێکەڵ کردنەوە بە کۆمەڵگا و خەڵکی گەڕاوە بە تاک دیاری دەکرێت.

داوا لە ناوەندەکانی ڕاوێژکاری گەڕانەوە دەکەین کە ئاماژە بە خزمەتگوزاری پەیوەندی پێشوەختە بکەن. زانیارییەکانی پەیوەندیکردن بۆ هەموو هاوکارانی تێکەڵ کردنەوە بە کۆمەڵگا لە ڕێگەی لاپەڕەکانی رونکردنەوە(دابەزاندن، لە لای ڕاستتەوە) بەردەستن.

هاوکارانی تێکەڵکردنەوە بە کۆمەڵگەی پرۆگرامی JRS بریتین لە: Caritas International Belgium, European Technology and Training Centre (ETTC), IRARA, Life Makers Foundation und WELDO.

پرۆگرامی JRS (""خزمەتگوزارییە هاوبەشەکانی تێکەڵ کردنەوە بە کۆمەڵگە"") کە لەلایەن Frontex ەوە لە باری داراییەوە دابین دەکرێت، لە 1ی ئاپریلی 2022 دەستیپێکردووە و هاوکاری تاکەکەسی بۆتێکەڵ کردنەوە بە کۆمەڵگە پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتانی ڕەسەن. فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و کۆچبەران (BAMF) بەرپرسیارە لە هەماهەنگی ئەم هاوکاریانە لەسەر ئاستی نیشتمانی.

BAMF بەخۆشحاڵیەوە زانیاری زیاتر لەسەر یارمەتییەکانی JRS لێرەدا پێشکەش دەکات: reintegration@bamf.bund.de .