ئەنجومەنی کاریتاس سێربستان

«کاریتاس سێربستان» رێکخراوی خێرخوازی کەلیسای کاتۆلیک و ئەندامی رایەڵەی نێودەوڵەتی کاریتاسە کە لە زیاتر لە 160 وڵاتی سەرانسەری جیهاندا نوێنەرایەتی هەیە. «کاریتاس سێربستان» لە 1995 بەملاوە لە بواری پێشکەشکردنی یارمەتییەکان و پشتگیرییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ کەسانی خاوەن پێویستی، بێ رەچاوکردنی نەتەوایەتی، ئایین یان باوەڕ، چالاک بووە.

لە چوارچێوەی پڕۆژەی "تێکەڵبوونەوەی کەسانێ کە دەگەڕێنەوە لە کۆمەڵگای سێربستان"، ناوەندێکی راوێژکاریی لە ساڵی 2017دا لە بێلگراد دامەزرا کە بۆ کەسانێ کە دەگەڕێنەوە بۆ سێربستان، بێ رەچاوکردنی ئەوەی کە ئەوان تا ئەو کاتە پەناخواز، پەنابەرانێ کە دەرکردنی ئەوان بە شێوەی کاتیی راگیردراوە یان کەسانی بێ مۆڵەتی نیشتەجێبوونی متمانەپێکراو لە ئەڵمانیا بوون، راوێژکاریی، زانیاریی و پاڵپشتیی نامادی لە کاروباری کۆمەڵایەتی، فەرمانگەیی یان تاکەکەسیی پێشکەش دەکات. هەروەها، "ناوەندی راوێژکاریی کاریتاس" بەرپرسی دەرکردنی نامەی ناساندن بۆ رێکخراوەکانی تری خۆجێیی و نێودەوڵەتییە کە چالاکن لە بواری پێشکەشکردنی یارمەتییە نانەختەکان، بەرنامەکانی پیشە و دەرفەتەکانی فێرکاریی پیشە بۆ کەسانێ کە خەریکن دەگەڕێنەوە.

"ناوەندی راوێژکاریی کاریتاس" هاوکاری راستەوخۆ و تەنگاوتەنگی لەگەڵ ناوەندە جیاوازەکان، رێکخراوەکان و دامەزراوە چالاکەکان لە بواری راوێژکاریی گەڕانەوە لە ئەڵمانیادا هەیە. ئەم هاوکارییە لە بڕگەکانی پێش و پاش گەڕانەوە بۆ هاسانکردنەوە و خێراکردنەوەی رەوتی دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا جێبەجێ دەکرێت.

هەموو خزمەتگوزارییەکانی "ناوەندی راوێژکاریی کاریتاس" بە شێوەی خۆڕایی پێشکەش دەکرێت. "بەشی نێودەوڵەتیی کاریتاسی ئەڵمانیا" پاڵپشتی ئەم گەڵاڵەیە.

کاریتاسی سێربستان
ناوەندی راوێژکاریی تایبەتی کەسانی هەڵگەڕاو
Vojvode Stepe 113 / lok. 7
11000 Belgrade

کاتژمێرەکانی کار: دووشەممە بۆ هەینی لە کاتژمێر 10:00 بۆ 15:00

تەلەفۆن: +381 11 391 2612 و +381 64 886 6803 (ڤایبەر/واتس‌ئاپ)

ئیمەیل: return-info@caritas.rs

فەیسبووک: Caritas Srbije Savetovalište