ناوەندەکانی کۆچبەری و گەشەپێدان

Deutsche Gesellschaft für internationale Zusammenarbeit (GIZ) GmbH (کۆمپانیای بەرپرسیارێتی سنوورداری کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ)) بەناوی Bundesministerium für wirtschaftliche Zuammenarbeit und Entwicklung (وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان (BMZ)) لە وڵاتە جیاوازەکاندا بەناو "ناوەندەکانی کۆچبەری و گەشەپێدان" کە یاوەری گەڕاوەکانن لە تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگادا.

ئەگەر لە ئەڵمانیا، ئەوروپا یان وڵاتانی ترەوە گەڕایتەوە بۆ یەکێک لەم وڵاتانەی خوارەوە و پێویستت بە پشتیوانییە لە تێکەڵ بونەوەی کۆمەڵایەتی و ئابووریتدا، ئەم ناوەندانە ئامۆژگاری و پشتگیریت پێشکەش دەکەن: ئەلبانیا، میسر، گامبیا، غانا، عێراق، کۆسۆڤۆ، مەغریب، نەیجیریا، پاکستان، سەنیگال، سربیا و تونس.

ڕاوێژکارییەکە بەخۆڕاییە و نهێنی و ناپابەندکەرە. بۆ نموونە ئەم سەنتەرانە ئامۆژگاری پێشکەش دەکەن سەبارەت بە چۆنیەتی دۆزینەوەی کار دوای گەڕانەوە یان دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەت. جگە لە ڕاوێژکاری گشتی، ئەم سەنتەرانە گەڕاوەکان بە خولی پەروەردەی زیادە، ڕاهێنان، یان بەرنامەکانی پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتیش ئاشنا دەکەن.

پۆرتاڵی ئاگادارکردنەوەی Startfinder

زانیاری دەربارەی هەموو بژاردەکان و یارمەتییەکان و خزمەتگوزارییەکان دەتوانرێت لە [ماڵپەڕی] (www.startfinder.de) بدۆزرێتەوە. Startfinder ئامۆژگاری سەبارەت بە کار، خوێندن و ژیان لە وڵاتانی هاوکاریکەر، پەیوەندی بە ناوەندەکانی ڕاوێژکاری ناوخۆیی و زۆر شتی تر پێشکەش دەکات.

Startfinder بەرنامەیەکە لە Deutsche Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit (GIZ) GmbH (کۆمپانیایەکی بەرپرسیارێتی سنووردارە لە کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ)) بەناوی Bundesministerium für wirtschaftliche Zusammenarbeit und Entwicklung (وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (BMZ)یە).

بەستەری ڕاستەوخۆ بۆ لاپەڕەکانی وڵاتان لە Startfinder:

ئەلبانیا: سەنتەری زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ و پەروەردە و پەرەپێدانی پیشە (DIMAK)

میسر: سەنتەری میسری-ئەڵمانی هەلی کار، کۆچ و تێکەڵ بونەوە بە کۆمەڵگەی (EGC)

گامبیا: سەنتەری ئەڵمانی-گامبیا ڕاوێژکاری هەلی کار، ڕاهێنان تێکەڵ بونەوە بە کۆمەڵگەی (GGAC)

غانا: سەنتەری غانا-ئەوروپی بۆ هەلی کارو کۆچ و گەشەپێدان (GEC)

عێراق: سەنتەری ئەڵمانی بۆ هەلی کار و کۆچ وتێکەڵ بونەوە بە کۆمەڵگەی لە عێراق (GMAC)

ئوردن: ناوەندی ئاڵوگۆڕی کاری ئاڵمانیا و ئوردن (GJC)

کۆسۆڤۆ: سەنتەری زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ و پەروەردە و پەرەپێدانی پیشە (DIMAK)

Marokkanisch-Europäisches Informationszentrum zur Förderung von Arbeitsmobilität und Beruflicher Integration (EIMEA؛ ناوەندی ڕاگەیاندن بۆ پشتیوانی لە ئاڵوگۆڕی کاری و یەکخستنی کاری مەغریب-ئەوروپا)

نەیجیریا: سەنتەری نەیجیریا-ئەڵمانی بۆ کۆچ و گەشەپێدان (NGC)

پاکستان: ناوەندی پاکستان-ئەڵمانی بۆ ڕاوێژکاری دامەزراندن و تێکەڵ بونەوە بە کۆمەڵگەی (PGFRC)

سەنیگال: سەنتەری ئەڵمانی-سەنیگالی بۆ هەلی کار، کۆچ و تێکەڵ بونەوە بە (CSAEM)

سربیا: سەنتەری زانیاری ئەڵمانی بۆ کۆچ و ڕاهێنان و (DIMAK)

تونس: سەنتەری تونس (CMD)"