AWO کۆزۆڤۆ

AWO نورێنبێرگ لە کۆزۆڤۆ – پاڵپشتی تایبەتی کەسانی هەڵگەڕاو و خێزانەکانی تر

ئامانجی سەرەکی ئەم گەڵاڵەیە سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگای بەردەوامی ئەوانەیە کە دڵخوازانە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی مەبەست، کۆزۆڤۆ.

ناوەندی راوێژکاریی AWO زۆربەی کات یەکەمین سەرچاوەی پەیوەندیی کردن، هاوئاهەنگی و تەرخانکردن بۆ کەسانی ئۆگری گەڕانەوە/هەڵگەڕاو بۆ نیشتمانە. لە ناوەندی راوێژکاریی AWO، روانگەکان، هەل و یارمەتییەکان و دەرفەتەکانی دەسپێکردنی ژیانی نوێ لە کۆزۆڤۆ تاوتوێ دەکرێت. راوێژکاریی بە شێوەی بێ ناچاری، هاوسەنگ و راهاتوو لەگەڵ دۆخی تایبەتی کەسانی هەڵگەڕاو پێشکەش دەکرێت.

AWO نورێنبێرگ لە جانیوەری 2007 بەملاوە لە کۆزۆڤۆ خراوەتە رێ. ناوەندی راوێژکاریی پریشتینا لە مارسی 2009 دا داخرا. ئەم ناوەندەی راوێژکاریی لەو کەسانەی پاڵپشتی دەکات کە لە ئەڵمانیاوە گەڕاونەتەوە بۆ کۆزۆڤۆ و رەنگە پاش گەڕانەوە بەرەوڕووی هەندێ پرس و کێشە بووبێتنەوە. هەروەها، خزمەتگوزاریی راوێژکاریی بزۆک بۆ کەسانێ کە ناتوانن سەردانی ناوەندی راوێژکاریی بکەن، رەچاو کراوە. سەردانی ماڵ بۆ هەڵسەنگاندنی باشتری دۆخی ئەو تاکانەی پێویستیان بە راوێژکاریی هەیە و پێشکەشکردنی یارمەتی پێویست، جێبەجی دەکرێت.

کەسانێ کە بۆ راوێژکاریی دەگەڕن لە رێگای ناوەندەکانی راوێژکاریی گەڕانەوە لە ئەڵمانیا AWO دەناسن. دڵخوازان، هاوڕێیان و ناسراوەکانیش دەتوانن لەم بوارەدا زانیاریی پێشکەش بکەن. هەروەها، "وەزارەتی ناوخۆی کۆزۆڤۆ" ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی کەڵکوەرگرتن لە یارمەتییە حکومییەکانیان نییە، دەناسێنێت بە AWO. AWO هەروەها لە بواری کاروباری فەرمانگەیی لە ئەڵمانیا، وەک وەرگرتنی بەڵگەی خوێندن و/یان ناسنامە یارمەتی کەسانی ئۆگری گەڕانەوە دەدات.

AWO نورێنبێرگ لە خێزانەکان، ژنانی تەنیا و پیاوانی تووشیاری کێشە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیریی دەکات. بۆ وێنە، AWO نورێنبێرگ یارمەتی کەسانی تووشیاری نەخۆشی دریژخایەن دەدات لە رێگای دانی تێچووەکانی دەرمان و چارەسەریی. هەروەها، بۆ دابینکردنی شتومەکی خوێندن و یارمەتی خەرجی گەشت بۆ خوێندنگە یارمەتیی دارایی پێشکەشی خێزانەکان دەکرێت. یارمەتیی لە چوارچێوەی کەرستەی ماڵکردنەوە و پێویستییەکانی ناوماڵیش، وەک یارمەتیی بۆ نوێکردنەوە، رووماڵ دەکرێت. AWO لە بواری پێدانی سوبسایدی حەقدەست و بەڕێخستنی کەسب و کاریش یارمەتی دەدات.

AWO بۆ منداڵان و تازەلاوان خزمەتگوزاریی بەکۆمەڵیش پێشکەش دەکات. سەیران و گەڕانەکان، چالاکییە بەکۆمەڵەکانی دەروونناسیی کە کەستان لەگەڵ دەبێت، بەرنامەکانی بارهێنانی ئەزموون تەوەر، خولەکانی فێرکردنی سکی/خلیسکان و هەروەها خولەکانی فێرکردنی زمانی ئەڵمانی و ئاڵبانیایی قبووڵ دەکرێن. بۆدجەی ئەم گەڵاڵەیە لەلایەن "نووسینگەی دەرەوەی فیدڕاڵی ئەڵمانیا" و ویلایەتی فیدڕاڵی باڤاریا مسۆگەر دەکرێت.

پەیوەندیی:
لە ئەڵمانیا: خاتوو مارتینا زۆمەر (Martina Sommer) (بەڕێوەبەری بەش)
تەلەفۆن: +49 911 2741 40 11
لە کۆزۆڤۆ: بەڕێز نەزیر کۆڵگەجی (Nezir Kolgeci)
تەلەفۆن: +383 9 227 262

ماوەی پڕۆژە:
01ی جانیوەر بۆ 31ی دیسامبەری 2020 (ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە)