AWO کۆزۆڤۆ

AWO نۆرەمبێرگ لە کۆسۆڤۆ - یارمەتی بۆ گەڕاوەکان و خێزانەکانیان

ئامانجی سەرەکی پڕۆژەی گەڕانەوە بریتیە لە تێکەڵاوبوونێکی بەردەوامی گەڕاوەکان لە ئەڵمانیا لەگەڵ وڵاتی ڕەسەنی خۆیان، کۆسۆڤۆ.

سەنتەری ڕاوێژکاری زۆرجار دەبێتە خاڵی یەکەمی پەیوەندی کردن، هەماهەنگیکردن و جێگیرکردن بۆ ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە. برەو بە بۆچوون و هەلی دەستپێکێکی نوێ دەدرێت بەیەکەوە لەگەڵ گەڕاوەکان لە وڵاتی ڕەسەنی خۆیان و هەوڵی بەدەستهێنانی بژاردەکانەکانی جێبەجێکردنیش دەدرێت. ڕاوێژکارکردن وەکو مایەی پێزانین، کراوە و ئاڕاستەکراو بۆ سەرچاوەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

AWO نۆرەمبێرگ لە کۆسۆڤۆ چالاک بووە لەوەتەی مانگی کانوونی دووەمی 2007. نوسینگەیەگ لە پریشتینا (Prishtin) کراوەتەوە لە مانگی ئاداری 2009، وە ناوچەیەکی تری ڕاوێژکردن لە پریزرێن (Prizren) هەیە. سەنتەری ڕاوێژکاری پاڵپشتی ئەو کەسانە دەکات کەوا دەگەڕێنەوە بۆ کۆسۆڤۆ لە ئەڵمانیاوە لەڕێگەی پرسیار و وەڵامی پەیوەندیدار بە گەڕانەوەیان. سەرەڕای ئەمەش، ڕاوێژکاری گەڕۆکیش دەکرێ پاڵپشتی خەڵک بکات کە ناتوانن خۆیان سەردانی سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری بکەن. هەروەها بەشی سەردانی کردنی ماڵەکان کاردەکات بۆئەوەی باشتر هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەو کەسانە بکات کە هەوڵی بەدەستهێنانی ئامۆژگاری دەدەن تاوەکو بتوانن یارمەتی پێشکەش بکەن بەپێی پێداویستییەکانیان.

پاڵپشتی پێشکەشکراوی AWO ئەمانە دەگرێتەوە:
• لەسەر بنەمای-پێداویستی، ڕاوێژکاری سەربەخۆ و بێ بەرامبەری کۆمەڵایەتی، ئەگەر پێویست بێت، ئامۆژگاری لەبارەی کێشە یاساییەکان
• گەڕان بەدوای کار و جێگیرکردن، پاڵپشتی بۆ دەستپێکردنی بازرگانی بچووک
• ئەگەر پێویست بێت، پاڵپشتی دەرونی
• دڵنیاییدان لە بابەتی چاودێری پزیشکی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لەڕێگەی ڕووماڵکردنی تێچووی دەرمان یان هاوکاری پزیشکی
• چالاکی پەروەردەیی و کات بەسەربردنی بێ بەرامبەر بۆ منداڵان و گەنجان
• دابینکردنی قەنەفە و کەرەستەی ناوماڵی زۆر پێویست بۆ ئەو خێزانانەی پێویستیان پێی هەیە
• وە چەندانی تر پارەدارکردن لەلایەن یەکێتی ئەوڕوپا کە جێبەجێ دەبێت بەسەریدا.

پەیوەندی کردن:
لە ئەڵمانیا:
دامەزراوەی ناوچەی نۆرەمبێرگ AWO‏. V. ‎ ‎
‎بەشی پەنابەری و تێکەڵبوونەوە
مارتینا سۆمەر
گارتێنستر. 9
90443 نۆرمبێرگ
تەلەفۆن: ‎+49 (0)911/ 27414011
martina.sommer@awo-nbg.de ‎

لە کۆسۆڤۆ:
نەزیر کۆلگێسی
ڕوگا پێراندۆری دیۆکلێسییان ژمارە 14
10000 Prishtinë
تەلەفۆن: ‎+383 (0)38/ 227 262