کاروباری دارایی
ئایا هەروەها بۆ گەڕاندنەوەی کەسانی مردوو بۆ وڵاتی ڕەسەنیان، پشتگیریی دارایی لەلایەن رێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ (IOM) جێبەجێ دەکرێت؟
نەخێر. ڕێکخراوی نیودەوڵەتی بۆ کۆچ کەسانی مردوو بۆ وڵاتی ڕەسەنیان ناگەڕێنتەوە.
پشتگیریی دارایی بۆ ئەو کەسانەی کە خەریکی گەڕانەوەن لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ تا چ رادەیەکە؟
رادەی پشتگیریی دارایی لە چوارچێوەی بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا پەیوەندی بە هۆکاری جۆراوجۆر هەیە: a) ڕەگەزنامە b) دۆخی نشینگەی ئێستا c) هاتنە ناو خاکی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا d) دۆخی دارایی کەسی داواکار e) وڵاتەکەی زێد کە بۆی دەگەڕێتەوە