ڕاوێژکاریی مەجازی چییە؟

ڕاوێژکاریی مەجازی، ڕاوێژکاریی ئۆنلاینی ئەو کۆچبەرانەیە لە ئەڵمانیا کە هۆگری گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ وڵاتەکانی خۆیانن. ڕاوێژکارییەکە بە شێوەی مەجازی و لە لایەن ڕاوێژکارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەری (IOM) ئەنجام دەدرێ. ڕاوێژکارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەری (IOM) لە زیاتر لە 16 وڵات جێگیرن و هەن. ئەوان بە زمانی ئەوڵاتانە قسە دەکەن کە لەوێن و لە بارەی بارودۆخی وڵاتانی سەرچاوە و بەرنامەکانی گەڕانەوەی خۆبەخشانە و ئاوێتەبوونەوەی دووبارە لە کۆمەڵگادا زانیاریی دەدەن.

چۆن دەتوانم پەیوەندیی بە ڕاوێژکارێکی گرووپی ڕاوێژکاریی مەجازی بکەم؟

تۆ دەتوانی لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی پەیامناردنی ئۆنلاینی وەکوو واتسئاپ، فەیسبووک و سکایپ پەیوەندی بە ڕاوێژکارەکانەوە بگری. زانیارییەکانی پەیوەست بە ڕاوێژکارەکانی وڵاتی خۆت دەتوانی لێرەدا وەدەست بهێنی.

ئاخۆ راوێژکاریی مەجازی لە هەموو وڵاتەکان لەبەردەستدایە؟

لە ئێستادا ڕاوێژکاریی مەجازی بۆ 16 وڵات لەبەردەستە: ئەڵبانیا، ئەرمەنستان، بەنگلادش، بۆسنیا و هێزرگزێگۆئین، ئەسیۆپی، گورجستان، غەنا، گینە، گامبیا، عێراق، کۆزۆڤۆ، مۆنتەنەگرۆ، نایجیریا، کۆماری مەقدوونیەی باکوور، پاکستان و سیربیا. ئەگەر ناوی وڵاتەکەی تۆ لە ناو ئەم لیستەیەدا نییە، دەتوانی ناوەندێکی ڕاوێژکاریی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆت بدۆزییەوە.