icon/ic-play
icon/ic-volume

MEDA (هاریکاری پزیشکی)

ئایا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) دەبێت لە تایبەتمەندییە پێوەندیدارەکان بە تەندروستی و/ یان سنوورداریەتییەکانی کەسانی پێشکەشکەری داواکاری ئاگادار بێت؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

هەموو تایبەتمەندییەکی پەیوەندیدار بە تەندروستی وەک بابەتەکانی دووگیانی دەبێت لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕاگەیەندرێن. ئەمە بریتین لە کێشەی جەستەیی و هەروەها دەروونیش. رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە رێگای ستافی پسپۆڕی پزیشکییەوە تاوتوێی ئەوە دەکات کە بۆ دەرچوون لە ئەڵمانیا یان دووبارە تێکەڵاوبوونەوە لە کۆمەڵگا لە وڵاتی زێد بە چ ئەندازەیەک دەبێت ڕێکخستنی تایبەتی بکرێت.

بابەتی پزیشکی (بابەتی یارمەتی پزیشکی) چییە؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

کەسانی پێشکەشکەری داواکاریی کە تووشبوون بە کێشەیەکی (دەروونی و جەستەیی) تەندروستی (توند و درێژخایەن)، دەبێت وەکو بابەتی یارمەتی پزیشکی بکەونە ژێر پشکنین و بەڕێوەبردنەوە.

سەبارەت بە یارمەتی پزیشکی پێویستی بە چ بەڵگەنامەیەك هەیە؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

هەمووکات:
• لاری نەبوون سەبارەت بە گواستنەوەی داتا پزیشکییەکان (فۆرمی ڕێگەپێدان)
• نامەی پزیشك بە زمانی ئینگلیزی کە لە رێکەوتەکەی زیاتر لە دوو هەفتە تێنەپەڕی بێت و ئەم زانیاریانەی خوارەوەی تێدابێت: دەستنیشان کردنی نەخۆشی پرۆسەی نەخۆشی/چارەسەری پێشبینی/ ئامۆژگاری بۆ درێژەدان بە چارەسەری چارەکردن

ئەگەر پەیوەندیدار بوو:
• فۆرمی زانیاری پزیشکی (MEDIF)/ یارمەتی پزیشکی (MEDA) کۆمپانیای فڕۆکەیی کە بۆ بەر لە حەوت رۆژی پێشتر نەبێت
• بەڵگەی شیان بۆ فڕین
• پلانی چارەکردن (ڕەچەتە و پێشبێنی تێچوون ئەگەر ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ تێچوونەکان لە ئەستۆ بگرێت)
• زانیاری تایبەت بە کورسی بەچەرخ بۆ کەمئەندام (ویڵچێر)
• لەکاتی تووشبوون بە نەخۆشینی دەروونی: بەڵگەنامەی توانایی وزەیی بۆ بڕیاردان سەبارەت بە گەڕانەوەی پشتگیری کراو (تەماشای پەڕی زانیاری تایبەت بە ناوەندی نێردەری داواکارییەکە بکە)

سەنتەری ڕاوێژکاری یان ناوەندی نێردەری داواکاری چ ئەرکێکی لە ئەستۆ دایە؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

• ئامادەکردنی لەسەرکاتی هەموو بەڵگە پێویستەکان
• پەیوەندی کردن بە خێزان لە وڵاتەکەی زێد
• ئەگەر پێویست بکات، بەدەست هێنانی پشکنینی کۆتایی پزیشکی
• ڕادەستکردنی هەموو بەڵگەیەك کە بۆ دانەوەی پارەی تێچوون لە کاتی دیاریکراودا دەبێت