دەرچوون لە ئەڵمانیا، دووبارە کۆچکردنەوە، کۆچکردنی ، دووبارە گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا

دەرچوون لە ئەڵمانیا؀

ئایا هەڵبژاردنی ئازادانە هەیەکاتی دەرچوون هەیە لە ئەڵمانیا؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەوڵ دەدات بە پێی کاتی دەرچوونی ڕەچاوکراو لە داواکارییەکە. گەشتەکە جێ بەچی دەکات. ئەگەرچی رۆژی راستەقینەی دەرچوون لە ئەڵمانیا پەیوەندیدارە بە وگەشتە ئاسمانیەانەی کە لە بەر دەستن. گەیشتن بە فڕۆکەخانەکان و رێکەوتی نووسراو لە بەڵگەنامەکانی گەشتن.

ئایا ڕێکەوتی دەرچوونی نووسراو لە سەر پەسەندنامەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لە کاتی دەرچوون لە رێگای زەوینییەوە ناچارییە؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

بە هۆی ئەوەی کە دەرچوونی لە ڕێگای سەنتەری ڕاوێژکاری/ ناوەندی نێردەری داواکاری رێکدەخرێت، رێکەوتی دەرچوونی نووسراو لە پەسەندنامەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ناچاری نیە. دەرچوون لە ئەڵمانیا دەبێت لەماوەی سێ مانگدا جێبەجێ بکرێت.

دەرچوون لە ئەڵمانیا بە پاس بۆ کام یەك لە وڵاتەکان دەکرێت؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

دەرچوون لە ئەڵمانیا بە پاس بۆ ئەم وڵاتانەی خوارەوە دەکرێت: ئەلبانیا، بۆسنە و هەرسك، مەقدونیا، مۆڵدۆڤا، مۆنتێنێگرۆ، سێربیا و ئۆکرانیا. دەرچوون لە ئەڵمانیا بە پاس بە مەبەستی وڵاتی کوسۆفۆ ناکرێت.

ئایا دەکرێت داوای/ کڕینی بلیتی پاس پێش پێشکەشکردنی داواکاری وەهەروەها وەرگرتنی پەسەندنامەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بکرێت؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

نەخێر، کڕینی بلیت تەنیا لە پاش وەرگرتنی پەسەندنامەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ رێگەپێدراوە.

icon/ic-play
icon/ic-volume

درێژەپێدانی کۆچبەری؀

ئایا هەلی دەرچوون لە ئەڵمانیا لە رێگای بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا چوون بۆ وڵاتێکی تری ئەندامی یەکێتی ئەوروپا هەیە؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

دەرچوون لە ئەڵمانیا بۆ وڵاتێکی تری ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە بنەڕەتەوە بۆی نیە. ئەگەرچی لێقەوماوانی قاچاخی مرۆڤ و لەشفرۆشی ناچارانە، هاووڵاتی یەکێك لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بۆی هەیە پشتگیرییان لێ بکرێت.

بەڵگەنامە تەواوکەرە پێویستەکان بۆ درێژەپێدانی کۆچبەری چین؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

بۆ درێژەپێدانی کۆچبەری دەبێت ڤیزای کۆچبەری یان مۆڵەتی مانەوە پێشکەش بکرێت کە رێگەی مانەوەی بەردەوام (بۆ ماوەی لایەنی کەم یەك ساڵ) لە وڵاتی سێیەم دەدات. ئامۆژگاری دەکرێت کە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە هەلی مانەوە پەیوەندی بە باڵوێزخانەی وڵاتی پەیوەندیدارەوە بکرێت. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) تەنیا لەپاش پێشکەشکردنی ڤیزا/مۆڵەتی مانەوە دەتوانێت ئامادەکارییەکان بۆ درێژەدان بە کۆچبەری دابین بکات، ئەگەرچی ئەم ڕێکخراوە لە کاتی داواکاری ڤیزا یارمەتی و پشتیوانی پێشکەش ناکات.

دووبارە گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا؀

ئایا لە کاتی دووبارە گەڕانەوە بۆ کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا دەبێت پارەی قازانجەکانی پشتگیریی وەرگیردراوی بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا بگەڕێندرێتەوە؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

بە شێوەی بنەڕەتی بەڵێ. ئەوەی کە پارەی پشتگیری لە کاتی تۆمارکردنی هاتنەوەی سەرلەنوێ بۆ ئەڵمانیا دەبێت بدرێنەوە یان نا، گرێدراوی هۆکارەکانی (بۆ نموونە، دەستپێکردن بە ئیش، دووبارە يەكگرتنەوەى خێزان، داواکاری سەرلەنوێی پەنابەریەتی، ئامانجەکانی خوێندن لە زانکۆ) هاتنەوەی سەرلەنوێیە. تەنانەت لەکاتی دانەوەی پارەی تەواو قازانجەکانی پشتگیری لە لایەن کەسی کۆچبەر، دەرفەتی وەرگرتنی هاریکاری کردنی دووبارەی لە رێگای پرۆگرامی بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا ی نیە.