پێشکەشکردنی داواکاریی؀

کێ دەتوانێت لە چوارچێوەی بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا داوای گەڕانەوەی پشتگیریی لێکراو بکات؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

هاووڵاتیانی بیانی وڵاتی وەرگری سێیەم کە بیر لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن، بەڵام لە باری داراییەوە توانای ئەمەیان نیە، دەتوانن داوای پشتگیریی بکەن. جۆر و ڕادەی پشتگیریی بە شێوەی تاکی بە پێی ڕادەی پێویستی کەس یان پێویستبوون بە پشتگیرییەکی تایبەت دیاری دەکرێت. هیچ جۆرە مافی یاسایی بۆ خاوەن پشتگیریی بوونی نیە. ئایا دەتوانی داواکاری لەڕێگەی بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا لە زیندانەوە پێشکەش بکەیت؟ نەخێر، کەسانێك کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە، دەبێت لە پاش ئازادبوون سەردانی سەنتەرێکی ڕاوێژکاریی بکەن و لەوێدا داواکاری بۆ پشتگیریی گەڕانەوە پێشکەش دەکەن

ئایا هەر داواکارێك پێویستە داوای پەنابەری بكات؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

نەخێر، کەسانێك کە داواکاری مافی پەنابەریەتی (داواکاری پەنابەریەتی) خۆیان دەربڕیوە بەڵام هێشتا داواکاری فەرمییان بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش نەکردووە، هەروەها پشتگیرییان لێ دەکرێت. سەرەڕای ئەوەش، قوربانیانی بازرگانی بە مرۆڤ و ئەوانەی ناچار کراون بە لەشفرۆشی لە رێگای ئەم پرۆگرامەوە پشتگیرییان لێ دەکرێت.

چەند کات دەخایەنێت تا رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) هەڵسەنگاندنی داواکاری بکات؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

ماوەی پشکنینی داواکاری بە پێی وڵاتی زێد جیاوازە، لەگەڵ ئەمەشدا هەمووکات هەوڵ دەدرێت کە هەڵسەنگاندنەکان بە شێوەیەکی خێرا و بە بێ وەستان جێبەجێ بکرێن. لەکاتی بوونی هەموو بەڵگەنامەکان و /یان ڕەزامەندیەک، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەتوانێت بە شێوەی ئاسایی لە ماوەی چوار تا پێنج رۆژی کارکردن دەرچوونی داواکار لە ئەڵمانیا رێك بخات. تکایە سەرنج بدەن کە بە گوێرەی وڵاتی زێد یان بۆ کەیسە پزیشکییەکان ڕەنگە کاتی پشکنین درێژتر بێت.

کێ دەبێت داواکاری بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا واژۆ بکات؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

هەموو تاکێك لە تەمەنی یاسایی (زیاتر لە ١٨ ساڵ) کە ناویان لە نێو داواکارییەکەدا نووسراوە، دەبێت لە لاپەڕەی سێیەمی داواکاری واژۆ بکەن. هەروەها دەبێت رێکەوتی پێشکەشکردنی داواکاری بنووسرێت. تاکی ژێر تەمەنی یاسایی بە بێ هەبوونی کەسی هاوەڵکە تەمەنی گەورەتر بێت لە ١٦ ساڵ، دەبێت سەرەڕای نوێنەری یاسایی هەموو بەڵگەنامەکان واژۆ بکات.

سەبارەت بە داواکاری نەخوێندەوارەکان، کام بەڵگەنامە پێویستن؟

icon/ic-play
icon/ic-volume

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پێویستی بە داوەتنامە هەیە کە لەلایەن ناوەندی نێردەری داواکارییەوەپێشکەشکراوە. بەو واتایەی کە کەسی داواکار لە ئامادەبوونی وەرگێڕی زارەکی لە نێوەڕۆکی داواکاری بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا بە شێوەی شیاو ئاگادار کراوەتەوە. کەسی داواکار دەبێت لە نێوەڕۆکی داواکارییەکە تێگەیشتبێت و داواکاری دەبێت لە لای بەرپرسی پشکنین لەلایەن هەموو کەسانی خاوەن تەمەنی یاساییەوە واژۆ بکرێت (لە رێگای سێ هێمای لێکدان یان پەنجەمۆر).

icon/ic-play
icon/ic-volume

ماژولی داواكاریی ئۆنلاین (OAM) چییه‌؟

OAM ئامێری پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌ كه‌ راوێژكارانی گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاك له‌ ئاژانسه‌كانی ناسێنه‌ر به‌ یارمه‌تی ئه‌وه‌ ده‌توانن داواكارییه‌كانی REAG/GARP به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین پێشكه‌ش بكه‌ن. OAM هه‌روه‌ها هه‌لی ده‌ستڕاگه‌یشتن بۆ ناوه‌ندی زانیاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌ (ZIRF) دابین ده‌كات. راوێژكاره‌كان له‌ رێگای ئه‌م ناوه‌نده‌وه‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به‌ بنكه‌ی داتای داواكارییه‌كانی ZIRF كه‌ پێشتر پێشكه‌ش كراون ده‌بێت و ده‌توانن داواكارییه‌ نوێكان پێشكه‌ش بكه‌ن. OAM به‌رده‌وام خه‌ریكی په‌ره‌سه‌ندنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیمكاناتێك بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ جیاوازه‌كانی REAG/GARP و پشتگیریی كردنیان پێی زێده‌ بكرێت.

كێ ده‌توانێت له‌ OAM كه‌ڵك وه‌ربگرێت؟

OAM ئامێرێكه‌ كه‌ بۆ راوێژكارانی گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاك له‌ ئاژانسه‌كانی ناسێنه‌ر په‌ره‌ پێدراوه‌. ئاژانسی ناسێنه‌ر ده‌توانێت داواكارییه‌كانی REAG/GARP له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌یان هه‌یه‌، پێشكه‌ش بكات. ده‌توانن لێره‌وه‌ ‌زانیاری زیاتر ده‌سته‌به‌ر‌ بكه‌ن.

راوێژكاریی گه‌ڕانه‌وه‌ چۆن ده‌توانێت داواكارییه‌كان له‌ لایه‌ن OAM پێشكه‌ش بكات؟

راوێژكاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاك له‌ ئاژانسی ناسێنه‌ر بۆ پێشكه‌ش كردنی داواكاریی له‌ لایه‌ن OAM سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌ژمێرێكی فه‌رمی OAM دروست بكات. بۆ ئه‌م كاره‌ ده‌بێت له‌ سه‌ر «ناونووسی»‌ لێره‌ كرته‌ بكات.

ده‌بێت فۆرمی ناونووسین دابه‌زێنن، پڕی بكه‌نه‌وه‌، چاپ، سكان و واژۆی بكه‌ن و پاشان له‌ به‌شی ناونووسی OAM ئاپلۆدی بكه‌ن.

له‌ پاش پشكنینی شیاویه‌تی ئاژانسی ناسێنه‌ر، ئیمه‌یلی په‌سه‌ندبوون له‌گه‌ڵ وشه‌ی تێپه‌ڕینی كاتیی و لینكی چوونه‌ناو، ده‌نێردرێت. راوێژكاریی فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ ئێستا ده‌توانێت داواكارینامه‌كان بنێرێت.

ئه‌من راوێژكاری گه‌ڕانه‌وه‌م و سه‌باره‌ت به‌ OAM پرسیارم هه‌یه‌. زانیاریی په‌یوه‌ندیدار له‌ كوێ ده‌سته‌به‌ر بكه‌م؟

پرسیاره‌كانی خۆتان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی پشتگیریی به‌كارهێنه‌ر له‌ رێگای ژماره‌ی +49 30 278 778 78 یان iomdeoamsupport@iom.int ناونیشانی بهێننه‌ ئاراوه‌. یه‌كه‌ی پشتگیریی به‌كارهێنه‌ر له‌ 8:00 سه‌رله‌به‌یانی تا 5:00 پاش نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه‌ تاكو هه‌ینی له‌به‌رده‌ستدایه‌. له‌ رێگای فۆرمی په‌یوه‌ندییه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ژمێری OAMدا هه‌یه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن. بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی زانیاریی زیاتر سه‌ردانی « نامیلكه‌ی OAM» بكه‌ن.