Deutsch, English
Caritas Rückkehrberatungsstelle Mühlhausen ناوەندێکی راوێژکارییە سەربەخۆ که دەتوانن لەوێدا زانیاریی و راوێژکاری تاکەکەسی، نائیجباری و بێلایەن سەبارەت بە هەلی گەڕانەوەی خۆویستانە وەربگرن. راوێژکارەکان دەتوانن سەبارەت بەو پشتگیریانە کە لە رێگای پرۆگرامەکانی گەڕانەوەی خۆویستانە پێشکەش دەکرێن و ئەوەی کە ئاخۆ هەندێک پرۆگرام بۆ تێکەڵبوونەوەی سەرلەنوێ لە وڵاتی سەرەکیتاندا هەیە یان نا، راوێژکاریتان پێ بدەن.
زیاتر لەوەش، لە چوارچێوەی پرۆژەی راوێژکاری ZIRF زۆرێک لە ناوەندەکانی راوێژکاری دەتوانن پرسیاری تاکی ئێوە سەبارەت بە وڵاتی سەرەکیتان لە نووسینگەی خۆجێیی رێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەری بپرسن بۆ ئەوەی لە ماوەی بڕیاردان یان ئامادەبوون بۆ گەڕانەوەی خۆویستانە یارمەتی ئێوە بدەن.