هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا (Assisted Voluntary Return and Reintegration – AVRR) چییە؟

کۆچبەر- بریتین لە کەسانێك کە داواکاری پەنابەریەتیان ڕەتکراوەتەوە، کە چیتر ناتوانن یاخود ئارەزوویان نییە لە ئەڵمانیا بمێننەوە و ناتوانن خەرجیەکانی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتانی زێدی خۆیان خۆیان دابین بکەن، ئەم هەلەیان بۆ رەخساوە کە پشتگیریی ڕێکخستن و دارایی وەربگرن. گەڕانەوەی خۆویستانە پشتگیری دەکرێت لە ڕێگای بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا کە سەرچاوەی دارایی لەلایەن حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و ویلایەتەکانی دابین کراوە بەپێی ڕەگەزنامە، ووڵاتەکانیان، کەیسەکە، جگە لە تیکیتی فرۆکە و دابین کردنی خەرجیەکانی گەشت، ڕەنگە هاوکاری گەشتیش بگرێتەوە. ئەگەر پێویست بکات بریتیە لە هاریکاری پێشوەختەی دارایی پێش دەرچوون لە ئەڵمانیا و هەروەها پشتگیریی بۆ دووبارە تێکەڵاوبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵگا لە وڵاتەکەی خۆیان (پرۆگرامی StarthilfePlus).

icon/ic-play
icon/ic-volume

جیاوازی نێوان گەڕانەوەی پشتیگیریکراو و گەڕاندنەوەی بە زۆر (دەرکردن) چییە؟

دەرکردن واتا کەسێك کە دەبێت ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت، کە لەلایەن دەسەڵاتی بەرپرس بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆیدا دەگەڕێندرێتەوە ئەگەر هاتوو بە ویست و خواستی خۆی خاکی ئەڵمانیا بە جێنەهێڵێت لە ماوەیەکدا کە پێشتر ئاگادار کراوەتەوە. ئەمە لەوانەیە کەیسەکە بێت ئەگەر هاتوو داواکاریی پەنابەریەتی ڕەت کرابێتەوە یان داواکاری پەنابەریەتی تەنیا خاوەن پشتگیریی کاتی بێت و ئەم ماوەیە بەسەر چووبێت. مەبەست لە گەڕانەوەی خۆویستانەی پشتگیریکراو ئەوەیە کە کەسانێك کە دەیانەوێت بگەرێنەوە بۆ وڵاتانی زێدی خۆیان، یارمەتی پشتگیریی و/یان دارایی وەردەگرن بۆ گەشتی گەڕانەوەیان ودووبارە تێکەڵاوبوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگاکانیان.

icon/ic-play
icon/ic-volume

ئەو کۆچبەرانەی کە پێیان خۆشە بە خۆویستانە بگەڕێنەوە، لە کوێ دەتوانن زانیاری وەربگرن؟

لە ئەڵمانیا زیاتر لە ٩٠٠ سەنتەری ڕاوێژکاری تایبەت بە گەڕانەوەی هەیە، کە ئامۆژگاری پێشکەش دەکەن سەبارەت بە دەرفەتەکانی پشتگیریی گەڕانەوەی خۆویستانە وەهەروەها سەبارەت بە پرۆگرامەکانی دووبارە تێکەڵاوبوونەوەیان لە گەڵ کۆمەڵگا. هەروەها بنکەی ئاگادارکردنەوەی دیجیتاڵ ReturningfromGermany هەموو زانیارییەکی گرنگ بە نۆ زمانی جیاواز تێدایە . لیستی هەموو سەنتەرەکانی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە لێرەدا بەردەستە: https://www.returningfromgermany.de/ku/centres

icon/ic-play
icon/ic-volume

لە کۆبونەوەی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە چی روودەدات؟

لە کۆبونەوەی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە کۆچبەران دەتوانن باسی دۆخی تایبەتی خۆیان بکەن و بەوپێیەش زانیاری دەستەبەر بکەن سەبارەت بە دەرفەتەکانی پشتگیریی تاکەکەسی بۆ گەڕانەوە بە شێوەی خۆویستانە. ڕاوێژکارەکانی گەڕانەوە هەندێك زانیاری دەدەن سەبارەت بە دەرفەتەکانی پشتگیریی دارایی لە کاتی دەرچوون لە ئەڵمانیا و قازانجە چاوەڕوانکراوەکانی دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا لە وڵاتانی زێدی خۆیان. لە پاش بڕیاردان سەبارەت بە گەڕانەوەی خۆویستانە، دەبێت فۆڕمی داواکاریی لەگەڵ ڕاوێژکارانی گەڕانەوە لە هەمانکاتدا پڕ بکرێتەوە. ڕاوێژکاری گەڕانەوە هەموو کات تاکەکەسی، خۆویستانە و بێلایەنە و بە خۆڕایی پێشکەش دەکرێت. ئەم ڕاوێژکارییە ناچارت ناکات بۆ دەرچوون لە ئەڵمانیا.

icon/ic-play
icon/ic-volume

ئایا دەکرێت تەنها بەشێك لە خزمەتگوزاریەکانی پرۆگرامەکە وەربگیرێت؟

نەخێر، دانی بەشێك لە خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی بەرنامەی هاریکاری گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا دابین ناکرێت.

icon/ic-play
icon/ic-volume

ئایا مافی یاسایی بۆ یارمەتی دانی گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە لە کۆمەڵگادا هەیە؟

نەخێر، هیچ جۆرە مافێکی یاسایی نیە بۆ داواکردنی پشتگیری لەکاتی گەڕانەوەی خۆویستانە.

icon/ic-play
icon/ic-volume