لە چوارچێوەی بەرنامەی تێکەڵبوونەوەدا ئێوە دەتوانن ئەو یارمەتییانەی خوارەوە وەرگرن:

لەساڵی 2021دا، دامەزراوەی St Barbara دیسان دەست دەکاتەوە بە پێشکەشکردنی ڕاهێنان بۆ ئەو کەسانەی ەک ڕەنگە لە ئەڵامنیاڕا بۆ وڵاتانەی دایکیی خۆیان کە تووشی ململانی ىوون، بگەڕینەوە . تەرکیزەکە لەسەر "مەترسییەکانی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕ"ە – هەردووکیان وەک ڕاهێنانی وریاکردنەوەی ئۆنلاینی ڕاستەوخۆی کارلێکەرانە (خولی چڕ) و وەک بەشداریی لە ڕاهێناندا.



زۆر کەس ناچارن لە ململانێیە چەکدارییەکان ڕا بکەن، ژیانیان بەجێ بهێڵن و لە وڵاتانی دیکەدا بەشوێن پاراستن بگەڕێن. هەندێک لەم کەسانە پێیان خۆشە بگەڕێنەوە وڵاتی دایکیی خۆیان و یارمەتیی دووبارە بونیادنانەوە بدەن. ماڵ، کلتور و خێزان گرینگیی یەکەمیان هەیە. گەرچی، بەهۆی ململانێ چەکدارییەکان، ڕەنگە هەندێک ناوچە پڕ بن لە پاشماوەکانی شەڕ، و هەندێک ناوچەی دیکە ئارام و سەلامەت بن.

ئامانجی ڕاهێنان ئەوەیە کە خەڵک لەبارەی مەترسییەکانی پاشماوەی تەقەمەنییاکانی شەڕ پەروەدرە بکات، بۆ ئەوەی هۆشیاریی لەم بارەوە ساز بکات و زانیاریی سەلامەتیی بنەڕەتی پێشکەش بکات. بەشدارەکان دەتوانن ئەو زانیاری و زانستەی وەدەستی دەهێنن و فێری دەبن ڕاستەوخۆ بۆ خێزانەکانیان، هاوڕێکانیان، دراوسێکانیان یان ئەو بەشە لە کۆمەڵگە و گەڕەک بگوازنەوە کە هێشتا لە وڵاتی دایکییان ماونەوە و کاتێک بۆخۆشیان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان بۆ ژیانی خۆیانی و کەسانی دیکەی بەکار بهێنن. بەشداربوون لە ڕاهێنانەکە بۆ هەموو کەسانی وڵاتانی تووشی ململانێیە، بەڵام ئامانجی سەرەکییەکەی ئەو کەسانەیە کە ڕەنگە بیانهەوێ بگەڕێنەوە و ئەو کەسانەیش کە خێزانەکانیان لە وڵاتی دایکیی خۆیان ژیان و داهاتوویەکی ناڕوونیان هەیە. ئەم ڕیوشوینانە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بەجێهێشتنی وڵات نابێت. پێداویستییە تەکنیکییەکان بۆ بەشداریی لە ڕاهێنانی وریاکردنەوەی ئۆنلاینی ڕاستەوخۆی کارلێکەرانە بۆ "پەروەردەی مەترسی" لە نامیلکەکەدا ڕیز کراون. ئەگەر هەر پرسیار یان گرفتێکت هەیە، تکایە پەیوەندی بە ئێمەوە بگرە. ئێمە بەیەکەوە چارەسەرییەک دەدۆزینەوە.

بۆ هەماهەنگی مەرجە تەکنیکییە پێویستەکان بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنانی هۆشیاری ڕاستەوخۆی کارلێک¬کارانەی ئۆنلاین بۆ «ڕوونبوونەوەی مەترسییەکان» ئەگەر ویستت پەیوەندیمان پێوە بکە. پێکەوە چارەسەرێک دەدۆزینەوە.

ڕاهێنانی بەشداریی لە پێکهاتەی شێوازدا. لەگەڵ مۆدی "پەروەردەی مەترسییەکانی تەقمەنییەکانی پاشماوەی شەڕ"دا، بەشەکانی دیکە بریتین لە:
"هاوکاریی سەرەتایی"
"بونیادنانەوە" و
"ئاو، خوێنکەرەوە و پاککەرەوە (شوشتن)" بێ بەرانبەر دەتواندرێ دەستنیشان بکرێن. ڕاهێنانی بەشداری لەگەڵ چەمکێکی پاککەرەوە ئەنجام دەدرێت.

نامیلکەیەک کە زانیاریی زیاتری تێدایە لە خوارەوە لە بەشی داگرتنەکاندا دەست دەکەوێت. پێداویستییە تاکەکەسییەکانی لایەنە هۆگرەکان لە داکەزراوەکاندا دەست دەکەوێت.

ئەگەر زانیاریی زیاترت دەوێ یان پرسیاری دیەت هەیە، تکایە دوودڵ مەبە لەوەی پەیوەندیی بە ئێمەوە بکەی:
دامەزراوەی St Barbara
تەلەفۆن: +49 5192 9861490
ئیمەیل : info@stiftung-sankt-barbara.de
زانیارییەکانی خولی پەروەردەی مەترسی کامڵکردنی پشتڕاستکردنەوەی بەشداری.

ماوە:
بەشداریی ڕاهێنان: بەشێوەی تاکەکەسی ڕێکەوتنی لەسەر کراوە (3 بۆ 9 ڕۆژ) ڕاهێنانی هۆشیاریی ئۆنلاینی ڕاستەوخۆ: 90 + خولەک

ڕێکەوت و شوێن:
دەتواندرێ ڕێکەوت و شوێن بەشێوەی تاکەکەسی و بەشێوەی نەرم ڕێکەوتنی لەسەر بکرێت. پێمان خۆشە لەگەڵ تۆ بێین.