دیمەنی نیشتمان (Perspektive Heimat) / Startfinder

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای خاوەن بەرپرسیارێتی سنوورداری "ئەنجومەنی هاوکاریی نێودەوڵەتی ئەڵمانیا" (GIZ) و لە چوارچێوەی بەرنامەی "دیمەنی نیشتمان"ی (Perspektive Heimat) وەزارەتی فیدڕاڵی هاوکاریی و پەرەپێدانی ئابووری (BMZ) جێبەجێ دەبێت. کەسانێ کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئەفغانستان، میسر، ئاڵبانی، گامبیا، غەنا، عێراق، کۆزۆڤۆ، مەراکیش، نیجەریا، پاکستان، سێنێگال، سێربستان یان توونێس، دەتوانن لە پاڵپشتیی دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا کەڵک وەرگرن.

زانیاریی زیاتر لەسەر هەرکام لە بەرنامەکانی سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە وڵاتانی سەرەکیدا لێرە دەدۆزنەوە:

ناوەندی زانیاریی کۆچبەریی و بەرزکردنەوەی پیشەیی ئەڵمانیا (DIMAK) لە ئاڵبانی

ناوەندی زانیاریی کۆچبەریی، فێرکاریی و بەرزکردنەوەی پیشەیی ئەڵمانیا (DIMAK) لە کۆزۆڤۆ

ناوەندی زانیاریی کۆچبەریی، فێرکاریی و بەرزکردنەوەی پیشەیی ئەڵمانیا (DIMAK) لە سێربستان

ناوەندی زانیاریی کۆچبەریی و تێکەڵبوون لە بازاڕی کاری مەراکیش-ئەڵمانیا

ناوەندی پیشەکان، کۆچبەریی و سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگای ئەڵمانیا-توونێس

ناوەندی پیشەکان، کۆچبەریی و دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگای ئەڵمانیا-غەنا (GGC)

ناوەندی پیشەکان، کۆچبەریی و سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگای ئەڵمانیا-سێنێگال

ناوەندەکانی پیشەکان، کۆچبەریی و تێکەڵبوونەوەی سەرلەنوێ لە کۆمەڵگای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق (GMAC) و ناوەندی پیشەکان، کۆچبەریی و تێکەڵبوونەوەی سەرلەنوێ لە کۆمەڵگای عێراق-ئەڵمانیا (GMAC)



Logo

لێره‌دا هه‌ندێك تێبینی سه‌باره‌ت به‌ پیشه‌، فێركاریی و ژیان له‌ یازده‌ ویلایه‌ت، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ راوێژكارییه‌كانی هه‌بوو له‌ ناوچه‌، هه‌ندێك زانیاریی تایبه‌ت به‌ راوێژكاره‌كان و بابه‌تی زۆرتر ده‌دۆزنه‌وه‌.

"ماڵپه‌ڕی ""Startfinder"" سه‌باره‌ت به‌ ئیمكانات بۆ ده‌ستپێكی سه‌رله‌نوێ ئاگاداریی ده‌دات. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ تایبه‌ته‌ به‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه‌
• … كه‌سانی په‌نابه‌ر یان كۆچه‌ر بۆ ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ بیر‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاتی سه‌ره‌كی خۆیاندان
• … كه‌سانێك له‌ وڵاتی سه‌ره‌كی خۆیاندا كه‌ له‌وێدا بۆ دیمه‌نی داهاتووی خۆیان ده‌گه‌ڕێن
• … كه‌سانێك كه‌ بیر له‌ كۆچبه‌ریی بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌ پێویسته‌كان زانیاریی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن
• … راوێژكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا."

هه‌ندێك تێبینی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ پیشه‌، فێركاریی و ژیان له‌م وڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كات: "Startfinder": ئه‌فغانیستان، ئه‌لبانی، گامبیا، غه‌نا، عێراق، كۆزۆفۆ، مه‌غریب، نیجێریا، سێنگال، سربیا و تونس

له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا ناوه‌نده‌كانی راوێژكاریی بۆ پیشه‌كان، كۆچه‌ریی و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بوونیان هه‌یه‌. ئه‌م ناوه‌ندانه‌ بۆ نموونه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ راوێژكاریی ده‌ده‌ن كه‌ كه‌س له‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ چۆن كارێك بدۆزێته‌وه‌ یان كۆمپانیای خۆی دابمه‌زرێنێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سانه‌یش كه‌ له‌ وڵاتی سه‌ره‌كی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه‌، ده‌توانن راوێژكاریی وه‌ربگرن.

لێره‌دا ده‌ستڕاگه‌یشتنتان به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ هه‌یه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له "Startfinder" زانیاریی سه‌باره‌ت به‌هه‌ركام له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك فێركاریی و خوله‌ فێركارییه‌كان بوونی هه‌یه‌. ئه‌م زانیارییانه‌ ده‌توانن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئێوه‌ كاریگه‌ر و به‌كه‌ڵك بن. هه‌روه‌ها راوێژكاران - واته‌ فه‌رمانگه‌كان یان ناوه‌نده‌ راوێژكارییه‌كان- له‌ "Startfinder" هه‌ندێك په‌یوه‌ندی و خزمه‌تگوزاریی ده‌دۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌ رێگای ئه‌وانه‌وه‌ ده‌توانن كه‌سانێك كه‌ پێیان خۆشه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ یارمه‌تیی و پشتگیریی بكه‌ن.

لێره‌دا ده‌ستڕاگه‌یشتنتان به‌ خزمه‌تگوزاریی تایبه‌تی راوێژكاران هه‌یه.

”Startfinder" خزمه‌تێك له‌ ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵمانیا (GIZ) به‌ سفارشتی وه‌زاره‌تی فیدراڵی هاوكاریی ئابووری و په‌ره‌پێدانه‌ (BMZ). "Startfinder"به‌شێك له‌ پلانی "Perspektive Heimat"(دیمه‌نی داهاتووی وڵات) وه‌زاره‌تی فیدراڵی هاوكاریی ئابووری و په‌ره‌پێدانه.