ERRIN

ERRIN (رایەڵەی گەڕانەوە و سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگای ئەوروپا) بەرنامەیەکی هاوبەشی گەڕانەوە و سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگایە کە چەندین وڵاتی ئەوروپی هاوکار لە ژێر بەڕێوەبەرایەتی هۆڵەندا جێبەجێی دەکەن.

ERRIN پاڵپشتی دەکات لە سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوەی کەسانێ کە خەریکن دەگەڕێنەوە لە کۆمەڵگا و زیاتر لەلایەن یەکیەتی ئەوروپا لە باری داراییەوە مسۆگەر دەبێت. هەروەها دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی سێهەم لە رێگای کاری دوولایەنە لە بواری گەڕانەوە و سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەلگا قووڵتر دەبێت.



ئامانجەکانی بەرنامەکە
پاڵپشتی تاکەکەسی پاش گەڕانەوەی دڵخوازانە یان زۆرەملێ/ناردنەوە بۆ وڵاتی سەرەکی یان وڵاتی خانەخوێی سێهەم لە رێگای رایەڵەی پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی و هاوکارانی خۆجێیی هاسانکاریی بۆ گەڕانەوە و دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا کۆچبەرانی بەر مەترسی زیانلێکەوتن پەرەپێدان و جێبەجێکردنی رێکارە داهێنەرانەکان لە بواری گەڕانەوە و دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا پەرەپێدانی شێوازەکانی چاکترکردنی چۆنایەتی راوێژکاریی پێش گەڕانەوە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی سێهەم لە بواری هاسانکردنەوەی گەڕانەوە و دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا دەستەبەرکردن و گۆڕینەوەی زانیاریی بۆ پەرەپێدانی زیاتری بەرنامەی

پاڵپشتیی
هاووڵاتییانی وڵاتی سێهەم کە پاش گەڕانەوەی دڵخوازانە یان زۆرەملێ/ناردنەوە لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتی مەبەست پێویستیان بە یارمەتی لە بواری دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگاهەبێت، دەتوانن بۆ وەرگرتنی یارمەتیی لە رێگای بەرنامەی ERRIN دەست بەکار ببن.

پاڵپشتیی ئێستاکە لەم وڵاتانەدا پێشکەش دەکرێت:
ئەتیۆپیا، ئەفغانستان، ئەرمەنستان، بەنگلادیش، گامبیا، گەنا، هێندستان، عێراق ، مەراکیش، نیجەریا، پاکستان، فێدراسیۆنی رووسیا، سریلانکا، الصومال, ئۆکراینا, مەنگۆلیا, قەزاقستان, قێرقیزستان, تاجیکستان, بەنین, رواندا, تۆگۆ, سێنێگال (ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ن به‌شێوه‌ی خۆویستانه‌),بورکینافاسۆ , کامێرون, گینە Conakry (ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ن به‌شێوه‌ی خۆویستانه‌), کۆماری دێمۆکراتیکی کۆنگۆ , کۆت دیڤۆئار، کۆماری, مالی, نیجەر, ئوکراینا, میسر

ئەرمەنستان: گۆڕانی دۆخەکانی پشتیوانیی دارایی 1 مارچی 2021 بۆ ERRIN ئەرمێنیا (Armenia). ئاستەکانی پشتیوانیی دارایی لەگەڵ وڵاتەکانی دیکەی ERRIN ڕێک دەخرێن. هەروەها، لەئێستادا، داواکارییەکی جیای ERRIN بۆ هەرکام لەو منداڵانەی کە لەگەڵ تۆدا گەشت دەکەن، پێویستە.

میسر: ڕێکخراوی هاوکاریی Life Makers Foundation Egypt لە ئاپڕیلی 2021ەوە هاوبەشێکی خۆجێی ERRINە لە میسر (Egypt). بۆ ڕێکخستنی ڕەوتی داواکاریی ERRIN لەسەر پشتیوانیی ERRIN جێبەجێ دەکرێت. زانیاریی زیاتر و وردەکارییەکانی پەیوەندی لە شوێنی داگرتنەکە (پەڕاوەکانی زانیاریی)دا هەیە.

قێرقیزستان: بەهۆی دۆخی سیاسیی ئێستا لە قیرقیزستان (Kyrgyzstan)، ڕەنگە هەندێک وەدواکەوتن لە جێبەجێکردنی پشتیوانیی ئاوێتەکردنەوە هەبێت. پێشنیار دەکرێ سەرەتا پەیوەندی بە دابینکاری خزمەتگوزارییەکە بکەی لەرێگەی ئیمەیل یان تەلەفۆن پێش ئەوەی بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە بکەی.

مالی: تکایە ئاگادار بە کە هاوکاریی دارایی تەنیا دەتواندرێ بدرێ بەو کەسانەی کە بەشێوەی خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە مالی (Mali).

نیجەریا: تکایە ئاگادار بە کە بەهۆی دۆخی ئێستا لە نایجێریا (Nigeria)، ڕەنگە هەندێک وەدواکەوتن لە جێبەجێکردنی پشتیوانیی ئاوێتەکردنەوە هەبێت.

پاکستان: تکایە ئاگادار بە کە دابینکاریی خزمەتگوزاریی ERRIN" WELDO" ناونیشانێکی سەردانیی نوێی هەیە.

فێدراسیۆنی رووسیا: تکایە ئاگادار بە، دابینکاریی خزمەتگوزاریی ERRIN ،، Caritas Moskau'' زانیاریی وردەکاریی نوێی هەیە.
Caritas Moskau:
تەلەفۆن: 38 24 976 (499) 7+/ 69 08 977 (499) 7+
تەلەفۆن: 2811250 969 7+/ 4331281 965 7+
ئیمەیل: erin@caritas.ru,
Caritas Moskau لە Grozny:
تەلەفۆن: 82 53 908 938 7+/ 41 02 899 938 7+/ 81 21 433 965 7+ ئیمەیل:
Caritas in St. Petersburg:
تەلەفۆن: 2723406 812 7+
ئیمەیل: office@caritas.spb.ru

سۆمالیا: هاوکاریی ERRIN بۆ سۆمالیا (Somalia)/سۆمالی¬لەند (Somaliland) خەریکی دانوستانی گرێبەستی نوێیە. لە مانگی مەی 2021ڕا، هاوکاریی ERRIN بەشێوەی کاتی هەڵدەپەسێردرێ. BAMF دەتوانێ بەردەوام بێت لە قەبوڵی داواکارییەکانی ، بەڵام پێویستیی بە گەڕاندنەوەی ڕاوێژکارەکن بۆ ئاماژەکردن بە ڕێکخراوێکی هاوبەشی لەبیرکراو و بژاردە دواکەوتووەکانی پشتیوانیی دانیشتنەکانی ڕاوێژکارییە. ئەگەر ئەم دۆخە تا ناوەڕاستی 2021 بەردەوام بێت، BAMF زانیاریی زیاتر بڵاو دەکاتەوە و ئەو داواکارییانەی لە ERRIN بەدەستی گەیشتووە شی دەکاتەوە.

سریلانکا: تکایە ئاگادار بە، دابینکاریی خزمەتگوزاریی " IRARA" ناونیشانێکی سەردانیی نوێی هەیە.
L2-L17, Realty Plaza, Ja-Ela, 11350, Sri Lanka
تەلەفۆن: +94 77 029 3598

ئوکراینا: ئەو کەسانەی کە پاش چارەسەریی سنووردارێتییەکانی ڤیزا (10.06.2017) هاتوونە ناو ئەڵمانیا و دەگەڕێنەوە ئۆکڕاینیا، بەداخەوە پشتیوانیی دارایی ERRIN ئیتر ئەوان ناگرێتەوە.

تکایە ئاگادار بە کە بە تماشاکردنێکی دۆخی شوێنی لەدایکبوون، هەندێک خزمەتگوزاریی وەکوو پێشوازیی لە فڕۆکەخانە و نیشتەجێبوونی کاتی ڕەنگە پێشکەش نەکرێن. تکایە لەو حاڵەتانەدا کە ئەم کارە پێویست بێ، بە لانی زۆرەوە تا 7 ڕۆژ پێش چوونە دەرەوەی پلان بۆداندراو لە وڵات لە ڕێگەی reintegration@bamf.bund.de پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرایەتیی فیدیڕاڵی کۆچبەری و پەنابەرانەوە بکە.

لایەنەکانی گرێبەستی نیشتەجێی وڵاتی سەرەکی کە بە شێوەی ئاسایی رێکخراوی ناحکومین کە بەڵێنداریی کۆمەڵایەتی و مرۆڤدۆستانەیان لە بەرانبەر کەسانی خاوەن پێویستیدا هەیە، بە هاوکاریی لەسەر بنەمای متمانە، هەلی دەسپێکردنی ژیانی نوێ لە وڵاتی سەرەکیدا دەڕەخسێنن. ئامانجی ئەم کارە دیسان تێکەڵبوونەوەیە لە کۆمەڵگا بە شێوەی بەردەوام.
• یارمەتیی گەیشتن (سواری فڕۆکەبوون، نیشتەجێبوونی کاتی)
• ڕآوێژکاریی تاکەکەسی پاش گەیشتنەوە
• پشتیوانیی خانووبەرە (بۆ نموونە کەلوپەلە سەرەتاییەکان، یارمەتیی کرێ)
• ڕوێوشوێنەکانی شیاویی پسپۆڕانە، یارمەتیی دۆزینەوەی کارێک
• پشتیوانیی دۆزینەوەی کارێک
• ڕاوێژکاریی و پشتیوانیی لە بوارە کۆمەڵایەتی و پزیشکییەکان و هەروەها ڕاوێژکاریی یاسایی گشتی

رادەی قازانجە نانەختییەکان
گەڕانەوەی دڵخوازانە بۆ هەر کەس: تا 2,000 یورۆ
گەڕانەوەی دڵخوازانە بۆ هەر گروپێکی خێزان: تا 5,000 یورۆ
گەر زیانلێکەوتنی دیاریکراو هەبێت*: یارمەتی یەک-جارە بە رادەی 1,000 یورۆ
کەسانی بەرکەوتەی گەڕانەوەی زۆرەملێ/ناردنەوە: تا 1,500 یورۆ

*ئه‌م كه‌سانه به لاواز دێنه‌ئه‌ژمێر: كه‌سانی ژێر ته‌مه‌نی یاسایی به‌بێ هاوڕێ، دایك یان باوكێ كه‌به‌ته‌نیاسه‌رپه‌رشتی بنه‌ماڵه‌ن و خاوه‌ن منداڵی ژێر ته‌مه‌نی یاسایین، كه‌سانی زیاتر له 60 ساڵ، كه‌سانی خاوه‌ن پێویستییه‌پزیشكییه‌تایبه‌ته‌كان، كه‌م ئه‌ندامی، لێقه‌وماوانی قاچاخی مرۆڤ و له‌ش فرۆشی.

بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنووکەییی کۆڤید 19، BAMF تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر بڕی 200.00 EUR یۆرۆی زیادی بۆ هەرکەسێک لە گەڕاوەکان یان بڕی 500.00 EUR یۆرۆ بۆ هەر خێزانێک کە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتانی مەبەستی ERRIN دابین دەکات. ئەمە بەشێوەی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی تێچوویەکانی ژیان لەپەیوەندیی لەگەڵ کۆڤید 19 (بۆ نموونە کرێ خانوو و خواردن)، هەروەها پێداویستییە تەندروستییە کورتخایەنەکان (کەلوپەلە پاکاژکەرەوەکان، دژەگەنەکان، پاراستنی دم و لووت) لەبەرچاو گیراوە. جێبەجێکردنی ئەم پشتیوانییە زیادییانە لەلایەن هاوبەسی خۆجێیەوە ئەنجام دەدرێ.

(سەرنج بدەن کە بۆ کەڵکوەرگرتن لەم بەرنامەیە پێویستتان بە هێنانە ئارای داواکاریی یاسایی نییە!)

شێواز
بۆ کەڵکوەرگرتن لە خزمەتگوزاریی سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا پێشکەشکردنی داواکاریی پێویستە (ئەستوونی لای راست، بەشی "داگرتن" چاولێکەون). کەسێ کە خەریکە دەگەڕێتەوە (داواکار) دەبێت داوانامەکە پڕ بکاتەوە و پاش نووسینی ناوی تەواوی خۆی، ئەوە واژۆ بکات. بەڵگەنامەی پێناس (وەکو پاپسۆرت، بەڵگەنامەکانی جێگرەوەی پاسپۆرت، بەڵگەنامەکانی گەشت) و، گەر پێویست بکات، بەڵگەنامەی جێی مەترسی زیانلێکەوتنی ئێستا، دەبێت هاوپێچی داوانامەکە بکرێت. روونووسی سکانکراوی هەموو بەڵگەنامەکان دەبێت بە جیا بۆ ناونیشانی ئیمەیلی هێنراو لە فۆرمەکەدا بنێردرێت.

تکایە سەرنج بدەن کە
رەوتی تاوتوێکردنی داواکاریی 5 بۆ 10 رۆژ دەخایەنێت. کەواتە لە داواکاران داوا دەکرێت کە لە یەکەمین دەرفەتێکدا کە پێیان دەکرێت داوانامەکە بنێرێن.

رەوتی پێشکەشکردنی داواکاریی و جێبەجێکردنی یارمەتیی سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا
داوانامەی ERRIN دەبێت پێشکەشی بەرپرسی خۆجێیی، فەرمانگەی ویلایەت یان ناوەندی راوێژکاریی گەڕانەوە بکرێت. بە شێوەی ئاسایی "فەرمانگەی فیدڕاڵی کۆچبەریی و پەنابەریەتی" (BAMF) داوانامەکە لە رێگای ئیمەیلەوە وەردەگرێت و شیاویەتی/خاوەن مەرج بوونی داواکار دەپشکنێت. ئەگەر داواکار مەرجە پێویستەکانی بۆ مسۆگەرکردنی بۆدجە هەبێت، BAMF رادەی بۆدجەکە دیاریی دەکات و مۆڵەتی پێوەندیدار دەدات بە لایەنی خاوەن گرێبەست و لایەنی پێشکەشکار. کەسی هەڵگەڕاو پاش دەرکەوتن لە وڵات پەیوەندیی دەکات بە لایەنی گرێبەست و لەگەڵ ئەودا بەرنامەی سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا دادەنێت. یارمەتیی سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگاکاتێک جێبەجێ دەکرێت کە BAMF بچێتەوە بەسەر ئەم بەڵگەنامەیەدا و پەسەندی بکات.

AntragsverfahrenAntragsverfahren

یارمەتیی سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگادەبێت لە ماوەی شەش مانگ لە رێکەوتی چوونەدەرەوە لەلایەن ERRIN پێشکەش بکرێت.

تێبینی زیاتر
ERRIN پاش گەڕانەوەی کەسەکە لە سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا پشتگیریی دەکات. تێچووەکانی پێوەندیدار بە ئامادەکارییەکانی چوونەدەرەوە (وەکو دانیشتنەکانی راوێژکاریی، تێچووەکانی هاتوچۆ بۆ ئامادەکردنی بەڵگەنامەکانی گەشت) رووماڵ ناکرێن. ئەگەر کەسانێ کە دەگەڕێنەوە نەتوانن بۆخۆیان تێچووەکانی چوونەدەرەوە لە ئەڵمانیا مسۆگەر بکەن–بێجگە قازانجەکانی ERRIN- هەلی پشتگیریی تەواوکەر لە رێگای بەرنامەی گەڕانەوەی دڵخوازانەی مرۆڤدۆستانەی REAG/GARP هەیە. مەرجی پشتگیریی دارایی لە چوارچێوەی بەرنامەی ERRIN نیشتەجێبوونی لانیکەم شەش-مانگ لە ئەڵمانیایە. ئێوە دەتوانن داواکاریی بۆ زانیاریی زیاتر لە رێگای باکسی پەیوەندییەوە (ئەستوونی لای راست) پێشکەش بکەن.

هاوبەشی ERRIN لە ئەفغانستان (Afghanistan)
بەهۆی گۆڕانی هاوبەشی خۆجێیی، IRARA (یارمەتیی نێودەوڵەتیی گەڕانەوە و ئاوێتەکردنەوەی نێودەوڵەتی) ئەفغانستان لە سێپتەمبەری 2020ەوە بەرپرسیاریی ڕێکخستن و نجێبەجێکردنی ڕێوشوێنی ئاوێتەکردنەوەیە. زانیاریی زیاتر لەبارەی IRARA لەم ماڵپەڕە وەدەست دەکەوێ: https://www.irara.org/reintegration/

هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەوتی داواکاری یان پشتیوانییەکانی دیکە لە ئەفغانستاندا پێک نەهاتووە.