بەرنامەی کاری ERIN ساڵی 2016 (AP 2016)

"AP 2016" (ماوه‌ی بڕواداریی 01.08.2019 تاكو 30.09.2021) پرۆژه‌یه‌كی تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ته‌واوكه‌ر ERRIN بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی خۆویستانه خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ وڵاته‌سه‌ره‌كییه‌كانی ئێتیوپیا، ئه‌فغانیستان، گامبیا، غینا، عێراق، نیجیریا، پاكیستان و فیدراسیۆنی رووسیان.

ئه‌م پرۆژه‌ تایبه‌ته‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی فیدراڵی كۆچه‌ریی و په‌نابه‌ران (BAMF) به‌ هاوكاری كۆمپانیای به به‌رپرسایه‌تی سنوورداری ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵمانیا Gesellschaft für internationale Zusammenarbeit GmbH (GIZ) جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئامانجی پرۆژه‌كه‌دروستكردنی روانگه باشبووه‌كانی تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌كۆمه‌ڵگا له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌به‌بۆچوونی داهێنه‌رانه‌یه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو پرۆگرامی بیرۆكه‌یی بوونی هه‌یه:

1. "Business Start-up Plus":
Business Start-up Plus بڕیاره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارداهێنه‌رانه‌ی مۆدێلی بازرگانیی (خاوه‌ن داهاتوو) تایبه‌تیی به‌هێز بكات. پشتگیریی ئاسایی ERRIN له پله‌ی یه‌كه‌مدا بۆ رێكخستنی كاروكاسبی و مسۆگه‌ركردنی داهاتی خێزانه‌. پشتگیریی دارایی ته‌واوكه‌ر AP2016 بڕیاره گه‌شه‌سه‌ندنی چالاكییه‌كانی كارداهێنه‌رانه‌به‌هێز بكات و له‌كاتێكدا ده‌به‌خشرێت كه‌له‌م رێگایه‌وه‌ لانیكه‌م ده‌رفه‌تێكی پیشه‌یی تر دروست ببێت. ئه‌م ده‌رفه‌ته پیشه‌ییه‌زێده‌له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌نابێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی نزیكی بنه‌ماڵه‌وه‌پڕ بكرێته‌وه‌. راده‌ی پشتگیریی (ئه‌و قازانجانه‌ی نه‌ختی نین): لانیزۆر 3.000 یورۆ بۆ هه‌ر كه‌سێك (یان هه‌ر خێزانێك).

2. ”فێركاریی و پیشه بۆ ژنان":
ئه‌و ژنانه‌ی خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌ن (سه‌رووی 16 ساڵ) ده‌توانن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی به‌تواناتر یارمه‌تیی ته‌واوكه‌ر وه‌ربگرن، به‌و مه‌رجه‌ی كه له‌پرۆگرامه‌كانی فێربوونی لێهاتوویی پیشه‌ییدا به‌شداری بكه‌ن و له‌م رێگایه‌وه هه‌لوومه‌رج بۆ چالاكیی سه‌ربه‌خۆ یان له‌سه‌ربنه‌مای كه‌سی به‌تواناتر دابین بكرێت. راده‌ی پشتگیریی (ئه‌و قازانجانه‌ی نه‌ختی نین): لانیزۆر 2.000 یورۆ بۆ هه‌ر كه‌سێك (یان هه‌ر خێزانێك).

هه‌لوومه‌رجی گشتی بۆ به‌خشینی پشتگیریی دارایی ته‌واوكه‌ر AP 2016:
• هاوڕایی له‌گه‌ڵ پشتگیریی ئاسایی ERRIN
• گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌بۆ وڵاتێكی سه‌ره‌كیی ئاماژه‌پێكراو
• به‌شداری له‌پرۆگرامی ئاماده‌بوونی تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له‌كۆمه‌ڵگا له‌ئه‌ڵمانیا خێرا پێش له گه‌ڕانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌بۆلای رێكخراوه‌كانی لایه‌نی هاوكاریی GIZ، به تایبه‌تی "Social Impact gGmbH" و/یان "Solwodi e.V.“ (بریتی له‌به‌ڵگه‌ی به‌شداریی)
• به‌شداریی به‌ناچاریی/ به‌رده‌وامبوونی به‌شداریی له‌پرۆگرامه‌كانی فێربوونی لێهاتوویی AP 2016 له‌رێگای پێشكه‌شكه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كان ERRIN له وڵاتی سه‌ره‌كی
• Business Start-up Plus: دروستكردنی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی زێده‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی نزیكی بنه‌ماڵه‌وه پڕ نه‌كرێته‌وه‌.

ره‌وتی داواكاریی:
بۆ ره‌وتی داواكاریی، شێوازی خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت:
RBS/ABH (a داواکاریی ERRIN و بەڵگەنامەی ناسنامە (بۆ نموونە کۆپییەکی کارتی ئایدی) لەڕێگەی ئیمەیلەوە دەنێرێت بۆ reintegration@bamf.bund.de. زانیارییەکانی پەویەست بە پشتیوانیی دارایی تەاوکاریی AP 2016 لە فۆڕمی داواکاریی ERRINدا هەیە. بەڵگەنامەی بەشداریکردن، هەروەها هەڵسەنگاندنی کورتی پڕۆژەی پلان بۆداندراو، لەلایەن دابینکاری ڕێوشوێنی ئامادەکاریی ئاوێتەکردنەوەی، گەر بیگرێتەوە، لەهەمان کاتدا لە داواکاریی ERRIN بنێردرێت، ئەگینا دەبێ لە ڕێکەوتێکی دواتردا بنێردرێن بۆ BAMF. بەڵگەنامەی بەشداریکردن وەک فۆڕم بۆ داگیران ئامادەیە، هەڵسەنگاندنی کورت لەلایەن دابینکاری ڕێوشوێنی ئامادەکاریی ئاوێتەبوونەوە دابین دەکرێت.
b) فه‌رمانگه‌ی فیدراڵی كۆچبه‌ریی و په‌نابه‌ران (BAMF) به‌ڵگه‌نامه‌كانی ERRIN له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی پشتگیریی دارایی بۆ پێشكه‌شكه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی ERRIN ده‌نێرێت و ئاماژه‌ به‌ پشتگیریی دارایی ته‌واوكه‌ر AP 2016 ده‌كات. پێشكه‌شكه‌رانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ERRIN پرۆگرامی فێربوونی لێهاتوویی AP 2016 رێكده‌خه‌ن و پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی نێوان هاوبه‌شه‌خۆجێییه‌كانی یارمه‌تیدانی گه‌شه، خاوه‌نكاره‌كان و دامه‌زراوه‌كانی تر دابین ده‌كه‌ن. پشتگیریی AP 2016 سنوورداره‌به‌پرۆگرامێكی بیرۆكه‌یی‌. هه‌موو چالاكییه‌كان و تێچوونه‌كان ته‌نیا تا كۆتایی ماوه‌ی خولی پرۆژه‌كه‌ (30.09.2021) ده‌كه‌ونه‌به‌ر پشتگیرییه‌وه‌.

زانیاریی زیاتر، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌پرۆگرامه‌كانی ئاماده‌بوون بۆ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له كۆمه‌ڵگادا هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پێشه‌نگه‌كانی تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له كۆمه‌ڵگای GIZ پێشكه‌ش ده‌كرێن: https://www.startfinder.de/de/informationen-fuer-beratende

مانه‌وه‌/ پرۆگرامه‌كانی ئاماده‌بوون بۆ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له كۆمه‌ڵگا: بۆ ئەوەی وەعدەی AP2016 پێ بگات، بەشداریی سەرکەوتووانەی ڕێوشوێنی ئامادەکاریی ئاوێتەبوونەوە دەبێ هەبێت. بەشاداریی لە ڕێوشوێنێکی ئامادەکاریی ئاوێتەبوونەوە بەشێوەی بنەڕەتی نابێتە هۆی درێژکردنەوەی ماوەی نیشتەجێبوون لە ئەڵمانیا (Germany). لە دانیشتنی ڕاوێژکاریدا دەبێ تێبینییەک لەسەر ئەمە بدرێت.