CAROB ئەرمەنستان

CAROB (هاوکاری بۆ یارمەتی لە تێکەڵبوونەوەی سەرلەنوێ نووسینگەی کۆچبەریی و تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگای فەڕەنسە (OFII) و فەرمانگەی فیدراڵی کۆچبەریی و پەنابەرانی ئەڵمانیا (BAMF) ) هاوکاری ئەڵمانیا و فەڕەنسە لە تێکەڵبوونەوەی سەرلەنوێ لە کۆمەڵگادایە کە بۆ سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگای ئەرمەنستاندا یارمەتی ئەو کەسانەی دەدات کە خەریکن خۆویستانە دەگەڕێنەوە. ئەم پڕۆژە لە 01.09.2019 بەملاوە لەلایەن نووسینگەی کۆچبەریی و تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگای فەڕەنسە (OFII) و فەرمانگەی فیدڕاڵی کۆچبەریی و پەنابەرانی ئەڵمانیا (BAMF) جێبەجێ دەکرێت.

پێشترێتییەکانی بەرنامەکە
- یارمەتی و پشتگیریی تاکەکەسی پاش گەڕانەوەی خۆویستانە بۆ ئەرمەنستان لە رێگای پشتگیریی کارناسانە و تەواو لە شوێنەکەدا؛
- پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ فەڕەنسە لە بواری گەڕانەوە و دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا؛
- گەڵاڵەکردن و جێبەجێکردنی پلانە داهێنەرانەکان لە بواری سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا؛
- دەستەبەرکردن و گۆڕینەوەی زانیاریی لەبۆ پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکە و هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتەکانی لایەنی هاوکاری ئەوروپایی

بازنەی یارمەتییەکانی تێکەڵبوونەوەی سەرلەنوێ لە کۆمەڵگای CAROB ئەرمەنستان ئەم بابەتانە خوارەوە لە چوارچێوەی قازانجی نادارایی پێشکەش دەکات • یارمەتی و پشتگیریی لە بواری کۆمەڵایەتی (بە تایبەت یارمەتی بۆ دۆزینەوەی خانوو، خوێندنی منداڵان لە قوتابخانە و لە سەردانی فەرمانگەکان) و لە کاروباری پزیشکیدا • یارمەتی و پشتگیریی لە دۆزینەوەی پیشە و لە فێرکاری پیشەیی یان • یارمەتی و پشتگیریی لە رێکخستنی ئیشی نوێ